پەروەردە و فێرکردن

پڕۆژەی بە دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەرى کۆمەڵایەتی لە عێراق

Wednesday, August 14, 2024 10:46 PM

بەغدا (14ی ئابی 2024)- دەزگاى ڕوانگە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) تەواوبوونی قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی دیجیتاڵکردنی بەڵگەنامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق ڕادەگەیەنێت. ئەم پرۆژەیە کە لە 1ی ئازاری 2023 دەستیپێکردووە و بڕیارە لە 31ی کانوونی دووەمی 2024 کۆتایی پێبێت، ئاماژەیە بۆ پێشکەوتنێکی گەورەیە لە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت لەڕێگەی دیجیتاڵکردنەوە، ئامانجیەتى سیستەمی کارگێڕی بەڵگەنامەکان لە کاغەزەوە بۆ دیجیتاڵ بگۆرێت.

پرۆژەکە بەناونیشانی "پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی داخڵکردنی داتا لە بەشی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق / دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەرشیفکردنی داتا لە بەشی ئاسایشی کۆمەڵایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەرێمى کوردستان"، و باس لە کەموکوڕیەکانی سیستەمی ئێستای کارکردنى کاغەزی دەکات، کە بووەتە هۆى مەترسی لەدەستدانی زانیارییەکان ، مەترسییە ئەمنییەکان و تەنانەت سوتانیش. ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە بریتییە لە دیجیتاڵکردنی (سکان)کردنی بەڵگەنامەکان و تۆمارکردنی داتاکان بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی زانیاری و باشترکردنی بەڕێوەبردنی.

لە بەغدا تیمەکە سەرکەوتوو بوو لە سکانکردنی کۆمەڵە دۆسیەى گەورە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ و ئەم ئەنجامانەی خوارەوەیان بەدەستهێنا:

• ژمارەی دۆسیەکان: ١٦٧٧٢ دۆسیە

• ژمارەی لاپەڕەکان: ٢,٥٦٥,٧٥٩

 

لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکە لە 1ی ئازار تا 31ی تشرینی یەکەمی 2023 جێبەجێکرا، تیمەکە فایلێکى ئێکسڵیان دروستکرد و تەواوى دۆسیەکانیان داتاکرد کە:

• ژمارەی دۆسیەکان: ١٨٥٨١ فایل

 

سیامند فریق، ڕێکخەری پڕۆژە لە دەزگاى روانگە وتی: ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی سەرەکی وگرنگە بەرەو گۆڕینی کارەکانی حکومەت لە ڕێگەی داهێنانی دیجیتاڵییەوە بە پاراستنی زانیاری و بەرزکردنەوەی دەستڕاگەیشتن پێی، بناغەیەکە بۆ باشترکردنی کارایی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و بەڕێوەبردنی داتاکان.”

 

سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت بە دیجیتاڵکردن و باشترکردنی ئەرکەکانی حکومەت. پڕۆژەکە ئامرازی پێشکەوتوو بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان دابین دەکات، و سیستەمێکی داتاى یەکگرتوو لە سەرانسەری هەموو بەشەکانی حکومەتدا دادەمەزرێنێت. پێشبینی دەکرێت ئەم پێشکەوتنە کارە ڕۆتینیەکان خێراتر بکات و کوالیتی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بباتە پێشەوە.