ناز ئیبراهیم - پرۆژەی وی کۆد

ناز ابراهیم عزیز، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیای  بەشی پرۆگرام سازی و ئینفۆرماتیکە. دانیشتووی شاری هەولێرە و

یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆژەی وی کۆد، راهێنانی  UX/UI دیزاین . ناز لە ئێستادا لە یەکێک لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی شاری هەولێر وەک UX/UI دیزاینەر دامەزراوە و رۆژانە لەم بوارەدا زیاتر و زیاتر بەرەوپێش دەچێت.

 

ناز تەمەنی 21 ساڵە، دانیشتووی شاری هەولێرە و یەکێک بوو لەو ٣٨ بەشداربووەی کە بەشداری بوتکامپی UX/UIی کرد کە لە لایەن دەزگای روانگە وەك بەشێك لە پڕۆژەی وی کۆد ئەنجامدرا. لە رێگەی بەشداری کردن لە راهێنانەکە، ناز توانی شارەزایی و زانیاری پێویست لەم بوارەدا بەدەست بهێنێت و بەمەش توانی هەلی کار لە کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیا وەک UX/UI دیزاینەر بدۆزێتەوە و لە ئێستادا ناز لە کارەکەی بەردەوامە.

ناز لە بارەی هۆکاری بەشداریکردنی لە پڕۆژەی وی کۆد دەڵێت "بەشداریکردن لە بووتکامپی وی کۆد دەرفەتێکی  زۆر باش بوو بۆ من ، چونکە خۆم شارەزاییم لە بوارەکەدا هەبوو و دڵنیاش بووم لەرێگەی بووتکامپەکە دەتوانم  شارەزایی و  ئەزموونێکی زۆر زیاتر بەدەست بهێنم."

 

 هەروەها لە بارەی شێوازی بەڕێوەچوونی راهێنانەکە گوتی "لە سەرەتادا  زۆر تامەزرۆ بووم  تاکو شارەزای شێوازی پرۆگرامەکە و بەرێوەچوونی وانەکان بم ،  پاشان بە تێپەڕینی کات لەگەڵ وانەکان بە تەواوی راهاتم و ئاشنای پرۆسەکان بووم . بەگشتی بەشداری کردن لە بووتکامپەکە زۆر خۆش بوو. هەندێک جار هەستمان بەماندووبوون دەکرد، بەڵام لەبەرامبەردا شارەزاییەکی زۆر باشمان بەدەست هێنا ."

  

  

ناز سەبارەت بە پەیوەندی خۆی لەگەڵ بەشداربووانی دیکەی راهێنانی وی کۆد ئاماژەی بەوەی کرد کە ئامانجی فێربوون و بەرەوپێشبردنی تواناکان خاڵی هاوبەشی نێوانیان بووە.

 

"هاورێی زۆرم ناسی  بێ گومان.  ئێمە زیاتر لە ٣٠ فێرخواز بووین و هەفتانە وانەمان وەردەگرت و ئەرکەکانمان بە گرووپ پێشکەش دەکرد ،  هەمووشمان هەمان ئامانجمان هەبوو ئەمەش وای کرد بە ئاسانی لە یەکتر تێبگەین و هاوکاری یەک بین. "

  

  

پەرەپێدانی تواناکانی کار بەشێکی سەرەکی بوو لە راهێنانی وی کۆد و ناز ئەم لایەنە بە یەکێک لە خۆشترین بەشەکانی ڕاهێنانەکە ناودەبات.

 

"بۆ من یەکێک لە بەشە هەرە جێژ بەخشەکانی بوتکامپەکە گەشەپێدانی پیشەیی بوو، چونکە  یارمەتی دەداین ئەوەی فێری بووین لە بازاری کاری ئێستا بەکاری بهێنین و سوودی لێببینین".

  

  

ناز رێنوێی  تەواوی ئەو لاوانە دەکات کە خوازیارن بەشداری ڕاهێنانی ویکۆد بکەن، کە ئامانجێکی روون بۆ خۆیان دیاریبکەن، تاکو لەکاتی هەستکردن بە ماندووبوون ببێتە هۆی هاندان و بەردەوامییان.

 

"ئامۆژگاری من  بۆ بەژدار بووانی داهاتووی بوتکامپەکە  ئەوەیە ئامانجێکیان هەبێت  هەر لەسەرەتای دەست پێکردنیان تاکو هانیان بدات بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن ، جێبەجێکردنی هەریەک لە ئەرکەکان بەشێکی دانەبراونە بۆفێر بوون ، پاش تەواو بوونی بوتکامپیش  هەرگیز لە فێربوون مەوەستن و بەردەوام بن ".

 

 

پڕۆژەی (وی كۆد) بریتییە لە ڕاهێنانێکی چڕ، کە بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لەلایەن دەزگای روانگە ئه‌نجام ده‌درێت. ئەم پڕۆژەیە تایبەتە بە لاوانی هه‌رێمی كوردستان، و توانای لاوان لە بواری تەکنەلۆژیادا بەهێز دەکات و لەم رێگەیەوە هاوکاریان دەبێت تاکو بتوانن کاریان دەست بکەوێت. پڕۆژەی (وی کۆد) لە چەند قۆناغێک پێکدێت. سەرەتا لێکۆڵینەوەیەک لە بازاڕی کار ئەنجامدراوە سەبارەت بە پێویستی ئەو توانایانەی لە کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان کەمە. دواتر، لە رێگەی پڕۆژەکە راهێنان بە لاوان دەکرێت تایبەت بە کارامەیی و توانایانە تاکو بەهێزبن لەم بوارەدا.لە قۆناغی کۆتاییدا ( دوای ئەوەی لاوەکان راهێنانیان پێدەکرێت)، ئاشنا دەکرێن بەو کۆمپانیایانە تاکو بتوانن لەو بوارەدا کار بکەن.