کەسانی لێقەوماو
دەزگای روانگە ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی رادەستی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد
لە بەرواری ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دەزگای روانگە لە رێورەسمێکی شایستەدا شەش بنکەی کۆمەڵایەتی لە شەش کەمپی ئاوارەکان رادەستی بەرێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.
ئامانجی سەرەکی رێورەسمەکە رێزلێنان و سوپاسکردنی ستافی بنکە کۆمەڵایەتیەکان بوو. هەروەها رادەستکردنی بنکەکان لە لایەن دەزگای روانگە بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
رێورەسمەکە لە پارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی ستافی پرۆژەکە و پارێزگاری دهۆك، بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی لە پارێزگای دهۆك، رێکخراوی سویدۆ، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەزگای خێرخوازی بارزانی، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رێکخراوی GIZ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، رێکخراوی هاریکار بەڕێوەچوو. لە کاتی رێورەسمەکە، بنکەکان لە لایەن دەزگای روانگە رادەستی بەرێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا.
دوای پرۆسەی رادەست کردنەکە، بنکەکان لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوبەشی رێکخراوی GIZ و پشتگیری دارایی وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان بەرێوەدەبرێت.
دەزگای روانگە لە پرۆژەیەکدا ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەبرد بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆك. ئامانجی پرۆژەکە بنیاتنانی تواناکان و کارامەیی بنەڕەتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و دروستکردنی ژیانێکی تەندروست و پێکەوەژیانی، دابینکردنی چەندین خزمەتگوزاری یاسایی و چالاکی وەرزشی و هونەری بۆ ئاوارەکان بوو.
پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی GIZ کۆمەککراوە و لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشتگیری دەکرێت و لەلایەن دەزگای روانگە بەڕێوە دەبردرێت.
کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). پرۆژەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ دەستپێکردوو و زیاتر لە ٥٧,١٠٦ کەس لە پرۆژەکە سوودمەندبوون. هەروەها زیاتر لە ١٨٩٣ چالاکی جیاواز لە بنکەکان ئەنجامدرا.