پەروەردە و فێرکردن
سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری (IHSAN) بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات
٢٥ی کانوونی دووەم، ٢٠٢٥، هەولێر، عێراق – سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری (IHSAN)، کە لەلایەن سەنتەرى توێژینەوەی دەزگاى روانگە، بە هاوبەشى لەگەڵ زانکۆی لوبنانی-فەڕەنسی (LFU) ، لە هۆڵی زانکۆی لوبنانی-فەڕەنسی بەرێوەچوو. ئەم ڕووداوە گرنگە کۆمەڵێک زانای جیهانی، پسپۆڕە تەندروستییەکان ، توێژەر و بڕیاردەری سیاسەتی تەندروستی کۆکردەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گرفتە سەرەکییەکانی کەرتی تەندروستی ببنەوە و ڕۆڵی گرنگی پەرستاری لە باشترکردنی دەرئەنجامەکانی تەندروستی گشتی گفتوگۆ بکەن.
دیدارى IHSAN وەک ناوەندێک بۆ ئەکادیمییەکان، توێژەران، و خوێندکارانی خوێندنى باڵا بوو بۆ پێشکەشکردنی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیان لە بوارە تەندروستییەکان و زانستە پزیشکییەکان. کۆی گشتیی ١٠ توێژەر بیرۆکەی پێشکەوتوو و توێژینەوەی داهێنەرانەیان پێشکەش کرد، کە بریتی بوون لەمانەی خوارەوە
هەروەها ١٠ توێژینەوەی تر لەڕێگەی پۆستەرەوە پێشکەشکران، گفتوگۆیەکی پانێل بەڕێوەچوو لە بارەی (رێگاکانی کەمکردنەوەی فشارەکانی تەندروستی لە کوردستان) کە تیایدا گەنگەشەی بابەتەکە کرا بۆ هەماهەنگی زیاتری بڕیاردەرانی سیاسەتی تەندروستی و پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆ.
خاڵە سەرەکییەکانی سیمپۆزیۆمەکە بریتی بوون لە:
• بەشداریی شارەزایان: دیدارەکە میوانداریی شارەزایانی جیهانی لە زانستە پزیشکی و تەندروستییەکان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان کردبوو.
• پێشکەشکردنی توێژینەوە: ١٠ توێژەر توێژینەوەی پێشکەوتووی خۆیانیان پێشکەشکرد دەربارەی گرفتە جیهانی و ناوچەییەکانی تەندروستی ، بە سەرنجدان لەسەر باشترکردنی جۆری چاودێرییە تەندروستییەکان لەناو کۆمەڵگە.
• گفتوگۆی پانێل: گفتوگۆیەکی هیوا بەخش، بیروڕای جیاواز دەربارەی داهێنانە تەندروستییەکان و ڕۆڵی پەرستاریی لە تەندروستی گشتی پێشکەش کرا.
• هەلەکانی پەیوەندیکردن: سیمپۆزیۆمەکە رێگاى نوێى پەیوەندیی دروست کرد لەنێوان پسپۆڕان، توێژەران، و بڕیاردەرانی سیاسەت، تا هانی هاوکاری هەمەلایەنە بدات بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی لە کوردستان.
دیدارەکە جەختی کردەوە لەسەر ڕۆڵی گرنگی پەرستاری لە تەندروستی گشتی، پێشگیریی لە نەخۆشی، و چاودێریی نەخۆش. هەوڵەکانی داکۆکیکردن لە نەخۆش بۆ باشترکردنی گەیشتن بە تەندروستی، و کەمپینەکانی پەروەردەی تەندروستی کە هۆشیاری دروست بکات دەربارەی ڕێگرتن لە نەخۆشی.
"سیمپۆزیۆمی IHSAN هەنگاوێکی گرنگ بوو لە هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانی تەندروستی لە ناوچەکەماندا. بە کۆکردنەوەی شارەزایان، توێژەران، و بڕیاردەرانی سیاسەت، ئامانجمان ئەوەیە داهێنان و هاوکاری لە زانستەکانی تەندروستی و پەرستاریدا دروست بکەین،" د.کارزان محمد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی روانگە.
"پەرستاران پاڵپشتی سیستەمە تەندروستییەکانن. ئەم دیدارە نەک هەر سوپاسی بەشداریی بەنرخیان دەکات، بەڵکو ناوەندى گفتوگۆی ستراتیژییە بۆ باشترکردنی ڕۆڵیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە کورت و درێژخایەنەکانی تەندروستی" د.بەشدار مەحمود راگری کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان لە زانکۆی لوبنانی-فەڕەنسی.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بە:
سەنتەری توێژینەوەی روانگە
ئیمەیل: Research@rwanga.org
تەلەفۆن: ٠٧٥٠٤٤٩٧٤٥٦
ماڵپەڕ: www.rwanga.org
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039