پەروەردە و فێرکردن

یادی مێژوویی ٢٤٠ ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی

Thursday, November 14, 2024 4:00 PM

یادی مێژووی ٢٤٠ ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی

سلێمانی، کوردستان ١٤/١١/٢٠٢٤

دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ میرایەتی بنەماڵەی بابان و  کۆمپانیای گۆڵدن ئاکۆرن، و بە سپۆنسەری میدیایی ڕووداو، دامەزراوەی نیشتیمان و ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور یادی مێژووی ٢٤٠ ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانیان بەرزڕاگرت لە چوارچیوەی بۆنەیەکی کولتووری بە ئامادەبوونی هەریەک لە دکتۆر ( هەڤاڵ ابوبکر) پارێزگاری سلێمانی و (حسن شیخ علاءالدین) بەڕیوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە و دکتۆر ( سیروان بابان) سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەی بابانیەکان و نەوەکانیان.

یادەکە بە ساتێک وەستان بۆ سروودی نیشتیمانی کوردستان دەستی پێکرد پاشان پارچەیەک میوزیکی فۆلکلۆری کوردی تایبەت بە شاری سلێمانی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا بەڵگە فیلمێک و فیلمێکی سینەمای کە لەلایەن کۆمپانیای گۆڵدن ئاکۆرنەوە بەرهەم هێنرابوو نمایش کرا. یادەکە بە پانێڵێکی تایبەت بە کاریگەری میرنشینی بابان لەسەر بارودۆخی کۆمەڵایەتی ناوچەکە خرایە بەرباس و لەلاین ٤ میوانی جیاواز کە پێکهاتبوون لە:

1.     دکتۆر حسێن اسماعیل خان دەلۆ (مامۆستای زانکۆ)

2.     جەبار یاوەر ( سەرۆکی سەنتەری لووڕ)

3.     مامۆستا عبدالخالد سابر ( مامۆستای زانکۆ)

4.     مامۆستا مۆفق میراودەلی ( مامۆستای زانکۆ)

شایەنی باسە دەزگای روانگە بۆ ئەم یادە سپۆنسەری کێشانی تابلۆی ٢٩ میر و پاشای بابانیەکان بوو کە لە سەردەمی جیاوازدا ژیاون و هەژموونی دەسەڵاتیان لە ناوچەکەدا هەبووە. ئامانج لە پاڵپشتی کردنی ئەم پرۆژەیە پاراستن و هێشتنەوەی مێژووی یەکێک لە گەورەترین میرنشینە کووردیەکان بوو کە میرنیشینی بابانە. بریارە ئەم وێنانە لە ناو باڵەخانەی سەرا لە شاری سلێمانی هەڵبواسرێن و ئامادەبکرێن بۆ سەردانیکەران و ئاشنا کردنیان بە مێژووی شاری سلێمانی.

 

دەزگای روانگە لە پاڵ هەریەک لە سێکتەرەکانی لاوان، ژینگە، پەروەردە و کەسانی لێقەوماو گرنگیەکی تەواو بە پاراستن و هێشتنەوەی زمان و کولتوور دەدات.

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

07508184498

07508693039