پەروەردە و فێرکردن

رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی پەیامی جگەرگۆشەکان لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

Tuesday, November 5, 2024 1:00 PM

هەولێر، کوردستان ٢٠٢٤/١١/٥ رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی “پەیامی جگەرگۆشەکان” لەناو پەرلەمانی کوردستان  بەڕێوەچوو

پەیامی جگەرگۆشەکان پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و پێشبڕکێیەکی وێنەکێشان لە نێوان قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی دروست دەکات بۆ ئەوەی گوزارشت لە بیرۆکە و پەیامی خۆیان بکەن لە رێگەی نەخشاندنی تابلۆ سەبارەت بە (چۆن خۆت دەبینی لە ساڵی 2045).

ئامانج لە پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی بوو بۆ دەربڕینی بیروبۆچوونەکانیان بەپەرۆشەوە لە ڕێگەی هونەری وێنە کێشانەوە، بابەتی هونەری ئەمساڵ بریتی بوو لە وەڵامدانەوەی پرسیاری (چۆن خۆت دەبینی لە ٢٠٤٥ ) ، پرۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.

قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری پێشبرکێیەکەیان کرد. کۆی گشتی ١٠٩٥ قوتابی بەشداری پێش بڕکێیەکەی کردبوو. دواتر لیژنەیەکی شارەزای هونەر باشترین ٥٠ تابلۆیان دەستنیشان کرد کە لەلایەن ٥٠ قوتابی نەخشێندرابوو.  ڕێژەی بەژداربوون لە ناوچە جیاوازەکان بەم جۆرە بوو:

1.     سلێمانی 42 وێنە

2.     هەولێر 6 وێنە

3.     دهۆک 1 وێنە

4.     ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1 وێنە

 

ڕیوڕەسمەکە بە وتاری دەزگای روانگە لەلایەن بەڕێز (حسن شێخ علاءالدین) بەڕیوەبەری جێبەجێکار دەستی پێکرد، پاشان لەلان هەریەک لە پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەڕێز ( فؤاد احمد) و وەزارەتی پەروەردە لەلایەن بەڕێز ( بورهان ئەرگوشی)  و بەڕێز ( سفین دزەیی) سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکان وتارییان پێشکەش بە ئامادە بووان کرد. لە میانی پرۆسەکەدا ( محمد مهدی) ی ١١ سالان پەیامی دەزگای روانگەی گەیاندە جگەرگۆشە براوەکان و میوانان. دوابەدوای وتار و پەیامی دەزگا پێشانگای  تابلۆ دەستنیشانکراوەکان کە  لەسەر دیوارێکی دیاریکراو  لەناو بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵواسرابوون بەناوی قوتابی و قوتابخانەکانیان لەلایەن میوانان و مامۆستایان کرایەوە، هەروەها منداڵە براوەکان گەشتێکیان لەناو پەرلەماندا کرد و پاشان لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا بڕوانامەی رێزلێنان پێشکەش بە قوتابیانی براوە و مامۆستا و قوتابخانەکانیان کرا.

 

ئەم پرۆژەیە لەلایەن دارین گرووپ، قوتابخانەی کینگ و ڕێستۆرانتی مانگا ئیتاڵیا سپۆنسەر کرا.