پەروەردە و فێرکردن
براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی 2024 راگەیەندرا
بەرواری 18ی ئەیلولى 2024، دەزگای روانگە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگەی بۆ ساڵی 2024 راگەیاند، کە تێدا سێ کتێب لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندن بە براوە دەستنیشانکران.
پڕۆژەکە ساڵانە لە لایەن دەزگای روانگەوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمساڵ کتێبە هەڵبژێردراوەکان لە چوارچێوەی بابەتی پەیوەست بە تەکنەلۆجیا بوون. پڕۆژەکە پێشبڕکێیەك لەنێوان نووسەران دروست دەکات لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان. لەکۆتاییدا، باشترین سێ کتێبی پێشکەشکراو هەڵدەبژێردرێت و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە بە تیراژی 1500 . هەر کتێبێك 500 دانەی لێ دیزاین، چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە رێگەی پێشبڕکێی کتێبی روانگە 55 کتێب پێشکەشکران. کتێبەکان لە ( 30 کتێبى کوردى و 25 عەرەبى) پێکهاتبوون لە تەمەنەکانی (١٥ – ٥٤) ساڵ، هەروەها کتێبەکان بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى نوسرابوون و لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرابوون.
کتێبە براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی 2024 بریتین لە:
· یارى ئەلیکترۆنى و رەهەندەکانى , لەنوسینى: عەلى ئەحمەد
· السوشیال میدیا، طریق الى منهج ربحي, لەنوسینى: حسین نعمە
· التسول التقلیدي و التسول الالكتروني، لەنوسینى: شاكرعبد موسى
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەرێگەى نووسین. كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتاییدا باشترین سێ کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە. شایەنی باسە کە پڕۆژەکە لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامدەدرێت.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن دارین گروپەوە سپۆنسەرکرابوو.