پەروەردە و فێرکردن

دەزگاى روانگە قوتابخانەی بنەڕەتی قەفەر نۆژەن دەکاتەوە

Thursday, September 19, 2024 4:00 PM

هەولێر، عێراق – ئەیلوولی ٢٠٢٤

دەزگای روانگە بە سەرکەوتوویی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەفەری بنەڕەتی لە قەزای بەحرکە لە هەولێر بەپایان گەیاند، پرۆژەکە لە لایەن دەزگای روانگەوە ئەنجامدرا، بە پاڵپشتی دارایی کۆماری چیک، وەزارەتی کاروباری دەرەوە، بە کۆی گشتی ٢٠ هەزار و ٣٠٠ دۆلار بۆ ئەنجامدانى پرۆژەکە.

قوتابخانەی بنەڕەتی قەفەر لە ساڵی ١٩٨٥ەوە دروستکراوە و خوێندن تێیدا بەردەوامە، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هابیتات، بینایەکی نوێی قوتابخانەی بۆ قوتابخانەکە دروستکرد دوای تێپەرینى 24 ساڵ لە بنیاتنانى پێکهاتەى بیناى قوتابخانەکە ڕووبەڕووی تێکچوون بووەوە و درز و کەلێن و تێکچوون لە پۆلەکان و ژوورى مامۆستایاندا دروست بوو، بۆ ئەمە بەمەبەستە و بۆ سەلامەتى گیانى قوتابیان و رەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ خوێندن بۆ قوتابیان دەزگاى روانگە هەنگاوی نا بۆ نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکە، و بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی سەلامەتتر و باشترکردنی فێربوون

. جگە لە بەشداری کۆماری چیک، دەزگاى روانگە ٣,٥٠٠,٠٠٠ دیناری دابین کرد، و لەرێگەى بەخشندەیی سپۆنسەرەکانەوە ٢,٠٠٠ دۆلاری دیکەیان بەشداری پێکرا بۆ نۆژەنکردنەوە

کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە لە چەند رەگەزێکى گرنک خۆیان بینیەوە وەک نۆژەنکردنەوەی پەرژینى قوتابخانە و چاککردنەوەی درز و شکاوى دیوارەکان و چاککردنەوەی زەوییە کۆنکرێتییەکان.و ...نۆژەنکردنەوە و رێکخستنەوەى پۆلەکان، بۆیاخکردن و چاککردنەوەی دەستشۆرەکان و شوێنى ئاوخواردنەوە و ئامێرەکارەباییەکان. هەروەها باخچەى قوتابخانەکەس سەوزکرا ئەمەش وادەکات ژینگەیەکى گونجاو بۆ خوێندن لە قوتابخانەکە فەراهەم ببێت

. لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، دەزگاى روانگە زیاتر لە 100 قوتابخانەی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دروستکردووە و نۆژەنکردۆتەوە، ئەمەش پابەندبوونی خۆی بە باشترکردنی ژێرخانی پەروەردە بەهێزتر دەکات. نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی قەفەر بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی دامەزراوەکە بۆ دروستکردنی ژینگەی فێربوونی سەلامەتتر و لەبارتر بۆ قوتابیان لە سەرتاسەری ناوچەکە

دەزگاى روانگە شانازی بەوە دەکات کە ئەم نۆژەنکردنەوەیە سوودی بۆ قوتابیان و دانیشتووانى ئەو ناوچەیە دەبێت، و کەشێکی سەلامەتتر و لەبارتر بۆ فێربوون لەقەفەر دێنێتە کایەوە.  پڕۆژەکە نموونەی پابەندبوونی دەزگاى روانگەیە بە باشترکردنی پەروەردە و پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی ژێرخانی پەروەردەیی بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان

 

 دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.