پەروەردە و فێرکردن

بەهێزکردنی ڕۆڵی لێژنەى دایکان و باوکان و مامۆستایان لە سلێمانی

Thursday, August 15, 2024 5:41 PM

سلێمانی (١٤ی ئابی ٢٠٢٤) دەزگاى روانگە لە چوارچێوەى پرۆژەى مایرپ خولێکى ڕاهێنانى سازکرد,لەسەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی لێژنەى دایکان و باوکانی  قوتابخانەکان و مامۆستایان.

 

دەزگای روانگە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی مایرپ ، بە سەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی ڕێکخست کە تیایدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی لێژنەى دایکان و باوکانی مامۆستایان (PTA) بە پێی ڕێساکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان. خولەکە لە ١٣ تا ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، و ئامانجی بەهێزکردن و زیادکردنی هۆشیاری ئەندامانی لێژنە بوو بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانیان وەک ئامادەکاری بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو.

 

لە ڕاهێنانەکەدا ٤١ ئەندامی لێژنەى دایکان و باوکان و مامۆستایان لە چوار شوێنی بەئامانج گیراو کۆکرانەوە، لەوانە قوتابخانەی دیرک لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت، قوتابخانەی هاوار لە سەید سادق، قوتابخانەی مام لە ڕانیە (ئیدارەی سەربەخۆى راپەرین)، قوتابخانەی میشتانور لە قەڵادزێ (ئیدارەی سەربەخۆى راپەرین). ئەمەش بەئامانجى ئەوەى ئەندامانى لێژنەى دایک و باوکانى قوتابخانەکان ئاگاداری ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکانیان بن بەرامبەر بە قوتابیان و قوتابخانە و مامۆستایان، ئەمەش وایان لێدەکات کە بە شێوەیەکی کاریگەر پشتگیری لە پرۆسەکانی پەروەردەیی و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بکەن.

 

پرۆژەی MYRP کە لە 1ی تەمموزی 2024 دەستیپێکردووە و بڕیارە لە 15ی تشرینی یەکەمی 2024 کۆتایی پێبێت، ئامانجی پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و گشتگیرە لە هەمان کاتدا پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش بەو منداڵانە دەکات کە تووشی قەیرانەکان بوون. هەروەها پڕۆژەکە گرنگی بە فراوانکردنی ناوەندە پەروەردەییەکان دەدات لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی کەرەستەی خوێندن و کەرەستەی پێویست بۆ خوێندکارانی پەنابەر و کۆمەڵگە میواندارەکان.

 

چالاکییە سەرەکییەکانی پڕۆژەکە بریتین لە کۆبوونەوەی ڕاهێنان، پەروەردەی نافەرمی، و دابینکردنی کەرەستەی پەروەردەیی و ڕاهێنان. ئەم دەستپێشخەرییە بە گرنگ دادەنرێت لە بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە نێو پەنابەران و باشترکردنی کوالیتی پەروەردەیی.

 

زانیار سەعید، ڕێکخەری پڕۆژەکە، رایگەیاند: “ئەم ڕاهێنانە دەرفەتێکی زۆرباشى رەخساند بۆ لێژنەى دایک و باوکان و مامۆستایان، کە بە قووڵی لە ڕۆڵی خۆیان لەناو کۆمەڵەی دایکان و باوکان و مامۆستایان تێبگەن، ئەوە دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ ئەوەی فێربن دەربارەی ڕێنمایی و یاساکانی وەزارەتی پەروەردە، دڵنیابوون لە گفتوگۆی ناوخۆیی و چارەسەری کاریگەر پەیوەست بە خوێندکاران و پرۆسەکانی پەروەردە.”

 

پڕۆژەی مایرپ ئامادەیە بۆ بەرزکردنەوەی پراکتیکەکانی پەروەردەیی و پێشخستنی کارلێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی ئەم خولە ڕاهێنانە ئامانجدارانە.