کەسانی لێقەوماو

7,000 سەبەتەی خۆراک

Saturday, April 6, 2024 4:23 PM

سەبەتەى خۆراک لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان


بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی رەمەزان، دەزگای روانگە وەك بەشێك لە چالاکییە مرۆییەکانی حەوت هەزار سەبەتەی خۆراکى لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشکرد.

لە رێکەوتی 6ی نیسانی 2024، دەزگای روانگە دەستیکرد بە دابەشکردنی 7000 سەبەتەی خۆراک بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان کە پێویستیان بە هاوکاری بوو لە هەرێمی کوردستان ، وەك بەرز راگرتنێک بۆ مانگی رەمەزان و جەژنی رەمەزانی پیرۆز. پرۆسەی دابەشکردنەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو و ئامانجی دابینکردنی ماددەی خۆراکی پێویست بوو بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان. داتا و زانیاری خێزانەکان بە هاوکاری لەگەڵ پارێزگا و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەر پارێزگایەکدا کۆکرانەوە.

 

پلانی دابەشکردنەکە بە شێوازێکی ورد داڕێژرا،  بە جۆرێک لە شاری هەولێر 2220  سەبەتە دابەشکرا. 2030 سەبەتە لە دهۆك و 1250  سەبەتە لە سلێمانی، جگە لەوەش 500 سەبەتە بۆ کەرکوک، و 1000 سەبەتە بۆ هەڵەبجە دابینکرا.

 

هەر سەبەتەیەکی خۆراک لە 13 مادەی خۆراکی پێویست پێکهاتبوو کە بریتی بوو لە برنج، زەیتی خواردن ، دۆشاوی تەماتە شەکر ، چا ، نیسك  ، فاسۆلیای سپی و چەند ماددەیەکى ترى خۆراکى پێویست.

 

دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشکردنەکە، دەزگای روانگە هەڵسەنگاندنێکی وردی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەری و کارایی پرۆسەی دابەشکردنەکە، و دڵنیابوون لەوەی کە دەستپێشخەریەکە بە شێوەیەکی دروست گەیشتووەتە خێزانەکان و توانراوە کەلوپەلی خۆراکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت لە مانگی رەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

 

دەزگای روانگە پابەندە بە گەیاندنی ئەرکی خۆی بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانى لێقەوماو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.