کەسانی لێقەوماو

پارسێڵی خەندە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان

Thursday, April 20, 2023 1:23 PM

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی رەمەزان، دەزگای روانگە وەك بەشێك لە چالاکییە مرۆییەکانی لە چوارچیوەی سێکتەری لێقەوماوان پێنج هەزار "پارسێڵی خەندە"ی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکرد.

لە رێکەوتی 15ی نیسانی 2023، دەزگای روانگە دەستیکرد بە دابەشکردنی پێنج هەزار سەبەتەی خۆراک لە ژێر ناونیشانی "پارسێلی خەندە" بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکانی کە پێویستیان بە هاوکاریە  لە هەرێمی کوردستان و وەك بەرز راگرتنێك بۆ مانگی رەمەزان و جەژنی رەمەزانی پیرۆز. پرۆسەی دابەشکردنەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو و ئامانجی دابینکردنی ماددەی خۆراکی پێویست بوو بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان. داتا و زانیاری خێزانەکان بە هاوکاری لەگەڵ پارێزگا و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئیدارە سەربەخۆکان لە هەر پارێزگایەکدا کۆکرانەوە.

 

پلانی دابەشکردنەکە بە شێوازێکی ورد داڕێژرا،  بە جۆرێک لە سەنتەری شاری هەولێر 1000  سەبەتە و لە قەزای سۆران 500 سەبەتە دابەشکران. 1000  سەبەتە لە دهۆك و 300 سەبەتە لە زاخۆ دابەشکران. 1000  سەبەتە لە سلێمانی و 300 سەبەتەی دیکە لە دەڤەری ڕاپەرین دابەشکران. جگە لەوەش، 600 سەبەتە بۆ هەڵەبجە و 300 سەبەتە بۆ گەرمیان دابینکراون.

 

هەر سەبەتەیەکی خۆراک کێشی 35 کیلۆگرام بوو و حەوت مادەی خۆراکی پێویستی تێدابوو کە بریتین لە 3 کیس برنج (4.5 کیلۆگرام)، 6 بوتڵ زەیتی خواردن (1 لیتر)، 4 قوتوو دۆشاوی تەماتە (1 کیلۆگرام)، 1 کیس شەکر (5 کیلۆگرام)، 5 کیس چا (200 گرام)، 4 کیس نیسك  (500 گرام)، و 4 کیس فاسۆلیای سپی (500 گرام).

 

دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشکردنەکە، دەزگای روانگە هەڵسەنگاندنێکی وردی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری و کارایی پرۆسەی دابەشکردنەکە، و دڵنیابوون لەوەی کە دەستپێشخەری "پارسێلی خەندە" بە شێوەیەکی دروست گەیشتووەتە خێزانە خاوەن پێداویستییەکان و توانراوە کەلوپەلی خۆراکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت لە مانگی رەمەزان و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا.

 

دەزگای روانگە پابەندە بە گەیاندنی ئەرکی خۆی بۆ باشترکردنی ژیانی کۆمەڵگە لێقەوماوەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.