کەسانی لێقەوماو

بەسەربردنی رۆژێک لەگەڵ نازدارانی بەغدا

Sunday, July 4, 2021 6:36 PM

لە رێکەوتی ٤ی تەمموزی ٢٠٢١ دەزگای روانگە و بەرگەر کینگ بە هاوبەشی رێورەسمێکیان لە بەغدا ئەنجامدا بە بۆنەی کردنەوەی لقی حەوتەمی بەرگەر کینگ بە بەشداریکردنی ١٠٠ منداڵی نازدار.


ئامانجی سەرەکی لە مەراسیمەکە دابینکردنی پشتگیری و هاندان بوو بۆمنداڵانی نازدار و بەشداری پێ کردنیان لە چەند چالاکییەك بۆ ئەوەی ئەو هەستەیان پێ ببەخشرێت کە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەن، هەروەها چەند ساتێکی خۆش بەسەر ببەن و تێکەڵی کۆمەڵگە ببن.

مەراسیمەکە بە هاوبەشی لەلایەن دەزگای روانگە و بەرگەر کینگ لە مۆڵی دریم ستی لە بەغدا بە بۆنەی کردنەوەی لقی حەوتەمی رێستۆرانتەکە لە شارەکە ئەنجامدرا، سەد منداڵی نازداری  بوونە میوانی رێورەسمەکە کە تەمەنیان لە نێوان ٦ - ١٢ ساڵان بوو لە هەردوو رەگەز.


مەراسیمەکە بە بڕینی شریتی سووری لقی نوێی رێستۆرانتەکە دەستی پێکرد لەلایەن بچووکترین کچی نازدارەوە، پاشان بە دابەشکردنی ژەمی خواردن لە لایەن بەرگەر کینگ بەسەر منداڵەکاندا بەردەوام بوو، هەروەها چەند چالاکییەکی دیکەی لەخۆ دەگرتەوە وەکو وێنەکێشان لەسەر دەموچاوەوی منداڵەکان. لە کۆتاییدا، منداڵەکان بە یەکەوە کاتێکی خۆشیان لە ناوچەی یاری منداڵاندا بەسەربرد.



شایەنی باسە کە ئەم پڕۆژەیە سێیەمین پڕۆژەی هاوبەشی دەزگای روانگە و بەرگەر کینگە لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ هاوکاری کەسانی لێقەوماو، لە پڕۆژەیەکدا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەدا چالاکییەکی بۆ کڕینی جل و بەرگی جەژن و پێداویستی لەژێر ناونیشانی 'شادی منداڵان' بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجامدرا. و هەروەها پڕۆژەیەکی دیکە چوار کۆمپیوتەر بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە دابین کرا.