کەسانی لێقەوماو

دەزگای روانگە راهێنان بۆ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجامدەدات

Friday, November 20, 2020 12:40 AM

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە چەندین چالاکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'بنیاتنانی تواناکان بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگای دهۆك' ئەنجامدەدات، چالاکییەکان چەند راهێنانی مەشقی کاری  لە بواری جیاوازدا بۆ ستافی بەرێوەبەرایەتییەکە لەخۆ دەگرێتەوە.

 

پڕۆژەکە بە مەبەستی پشتگیری کردن و گەشەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی کەمپ و ٢ ناوەندی کۆمەڵایەتی دیکەی دەرەوەی کەمپی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی .

 

پڕۆژەکە کار لەسەر گەشەپێدانی تواناکانی ستافی بەڕێوەبردنی شەش ناوەندی کۆمەڵایەتی دەکات لە پارێزگای دهۆک کە لە بەشەکانی 'چاودێری خێزان، پلاندانان، کارگێڕی، دارایی، و دابینکردن' کاردەکەن و هەروەها چەندین ستافی دیکە لە قەزا و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە (بە گشتی ٢١ ناوەندی کۆمەڵایەتی) سەر بە پارێزگای دهۆک لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.

 

لەماوەی چەند مانگی پڕۆژەکەدا، ٢ راهێنان ئەنجامدراوە کە بریتین لە راهێنانێك دەربارەی دارایی و لۆجستی کە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ پێشکەش کرا بە ١٠ ئەندامی ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر ڕێوشوێن و ڕێنماییەکانی رێکخراوی GIZ .

هەروەها راهێنانی  چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن کە ماوەی 5 ڕۆژی خایاند بە بەشداری کردنی 36 ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

لە بەشێکی دیکەی پڕۆژەکە، شەش ناوەندەکە کە لە ئێستادا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبرێن لە لایەن دەزگای روانگەوە نۆژەنکراوەتەوە و ماڵپەڕێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دروستکراوە.

 

 

لە ١ی تەمووزی ٢٠١٧، دەزگای روانگە بە کۆمەکی دارایی GIZ  و پشتگیری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پرۆژەیەکدا ناوەندی کۆمەڵایەتی لە ٦ کەمپ بەڕێوەدەبرد بۆ بەهێزکردنی پشتبەخۆبەستن و پشتگیریکردنی ئاوارەکان لە ٦ کامپی جیاواز لەشاری دهۆك لە رێگەی بنیاتنانی تواناکان و کارامەیی بنەڕەتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و دروستکردنی ژیانێکی تەندروست و پێکەوەژیانی، دابینکردنی چەندین خزمەتگوزاری یاسایی و چالاکی وەرزشی و هونەری.

کەمپەکان بریتین لە: کەمپی کەبەر ١ ,کەمپی کەبەر ٢ , کەمپی چامیشکو, کەمپێ شارییە, کەمپی باجیکەنداڵ ٢و کەمپی قادییە (کۆمەڵگەی روانگە). پرۆژەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٧ دەستپێکردوو  و زیاتر لە ٥٧١٠٦ کەس لە پرۆژەکە سوودمەندبوون. هەروەها زیاتر لە ١٨٩٣ چالاکی جیاواز لە بنکەکان ئەنجامدرا.

دەزگای روانگە لە نیسانی ٢٠٢٠ ەوە دەستی بە پڕۆژەیەکی نوێ کرد بۆ پێشکەش کردنی راهێنان بۆ پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبردنی ٦ ناوەندی کۆمەڵایەتی.