پەروەردە و فێرکردن
دەزگای روانگە چوار کتێب بڵاودەکاتەوە
لە بەرواری ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە چوار کتێبی سەبارەت بە کێشەکانی لاوان بڵاوکردەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی کتێبی روانگە.
لە مەراسیمێکدا کە لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی چوار براوەکان، لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبەکان، نووسەران و بەڕێوەبەرانی کتێبخانەکان لە شاری هەولێر، و کەناڵەکانی راگەیاندن، چوار کتێبە براوەکان بڵاوکرانەوە .
براوەکانی پرۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی ٢٠٢٠:
جێگەی ئاماژەپێدانە کە کتێبەکان بە تیراژی ٨٠٠٠ دانە چاپکراون ولە ڕێوڕەسمەکەدا کتێبەکان بە دیاری و بە واژووی نووسەرەکانیانەوە پێشکەش بە میوانانی بەشداربوو کران. لە هەنگاوی دوای ئەم ڕێوڕەسمەدا، دەزگای روانگە کتێبەکان بەسەر قوتابخانە و خوێندنگە و کتێبخانەکاندا دابەشدەکات بەو ئامانجەی کە لاوان لێی سوودمەند بن و پەرە بە کلتووری خوێندن لە کوردستان بدرێت و کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر بکرێت.
کتێبی روانگە پرۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و هانی نووسەران دەدات بۆ بەشداریكردن لەڕێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەك سازدەكات لە نێوان نوسەران، لاوان و ئارەزومەندانی نوسین. لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە. بابەتی کتێبەکان بۆ پرۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی بابەتی (هاندانی لاوان بۆ بوونیادنانی داهاتوویان،کێشەکانی لاوان: هۆکار و چارەسەرەکان).