کەسانی لێقەوماو

دەزگای روانگە لە سلێمانی هەڵمەتی پاککردنەوەی کامپەکان ئەنجامدەدات

Wednesday, June 21, 2017 2:49 PM

بەرواری ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، دەزگای روانگە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ پڕژاندنی دەرمانی دژە مێشولە و مشک بۆ رێگری کردن لەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی مێش و مەگەز و مشک دەگوازرێنەوە لە کەمپی ئاوارەکانی باریکە و کەمپی پەنابەرانی عەربەت تاوەکو لە ژینگەیەکی تەندروستیان  بۆ دابین بکات.

ملیۆنان پەنابەر و ئاوارە لە کەمپەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستانن و هەروەها ژمارەیان لە زیادبوندایە.  ئەوان پێویستیان بە هاوکاری بەردەوامی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانە.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوامبوو کە لە بەرواری ١٣ی حوزەیران دەستی پێکردوو و  بەرواری ٢٢ی حوزەیرانکۆتایی پێهات. وە هەروەها زیاتر لە ٧٠ هەزار کیلۆمەتر دوجا بە دەرمانی دژە مێشولە و دژە نەخۆشی پڕژێنرا.

ئامانج کاکە رەش، بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی دەزگای روانگە گوتی '' ئامانجمان لەناوبردنی مێشولە و مشک بوو لە کامپەکان بەتایبەتی ناو خیوەت و ئەو شوێنانەی پەنابەر و ئاوارەکان تیایدا نیشتەجێکراون. هەروەها لەڕێگەی هەڵمەتەکە زیاتر لە ١٠٢٠٠ کەس سودمەند بوون"

یەکێک لە ئاوارەی کامپەکان هەڵمەتەکەی بەگرنگیەوە باسکرد و گوتی '' ئێستا مێشولە و مشک لە کەمپەکەماندا نەماون. ئەوەش زۆر گرنگە بۆ ئيمە بەتایبەتی بۆ ئافرەتان و منداڵانمان. ئێستا خواردنەکانمان پاکترن و دوورن لە ترسی گواستنەوەی نەخۆشیەکان''.