خهڵاتەکانی روانگە
وێنه كێشان
· دەبێت کارە هونەرییەکە بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٤بێت.
· بەشداربوو ئازادە چ جۆرە شێوازێک کار بکات لە دەربرینی واقیعی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیدا، لە نێوان مێژوو و داب و نەریت و گۆڕانکاریەکانی هاوچەرخدا. بەشێوازێک بێت داهێنانی هونەری، تایبەتمەندی کەسایەتی و راستگۆیی خۆی تیدا بنوێنێت.
· بەشداربوو لەگەڵ تابلۆکە دەبێت روونکردنەوەیەک سەبارەت بە کارەکەی پێشکەش بکات.
· بەهیچ شێوەیەک لەسەر تابلۆکە واژوو ناکرێت بەڵكو دەبێت لە دیوی پشتەوەی ناو تابلۆکە واژوو بکرێت.
· تابلۆکە دەبێت کاری دەستی بەشداربوو خۆی بێت و هاوکاری لە هیچ کەسانێک وەرنەگرتبێت.
· هیچ کارێکی کۆپی و لاسایی کردنەوە وەرناگیرێت.
· بەشداربوو سەربەستە لە دەستنیشانکردنی قەبارەی تابلۆکە.
· بهشداربوو ئازاده به چ جۆره تهكنیكێك كارهكهى ئهنجام دهدات و لهسهر چ جۆره ماتریاڵێك كاردهكات.
· بەرهەمەکە دەبێت بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە یاخود بۆ یەکێک لەو دازگاو لایەنانەی کەوا بە هەماهەنگی کار لەگەڵ دەزگای روانگە دەکەن .