لاوان

دەزگای روانگە سێهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی کار ئەنجامدەدات

Monday, September 10, 2018 11:36 PM

بەمەبەستی گەیاندنی کارخوازان بە خاوان کار  و بەهێزکردنی توانا و شارەزاییەکانی کار خوازان و باسکردن لە بازاڕی کار، دەزگای روانگە پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠١٨ی لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجامدا.

لە بەرواری ٩ – ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ دەزگای روانگە بە هاوکاری چەندین سپۆنسەر پیشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٨ی ئەنجامدا لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر. پیشانگەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٦ی ئێوارە بەردەوام بوو بە مەبەستی دروستکردنی سەکۆیەک بۆ پێشکەشکردنی هەلی کار، راهێنانی بێبەرامبەر لەگەل ئەنجامدانی چەند پانێلێک بەناونیشانی:

  • ئایا زانکۆ کانمان دەرچووی شیاو بۆ بازاڕی کار بەرهەم دەهێنن؟
  • رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان لە بونیادنانی توانای لاوان و بازاڕی کار
  • گەشەپێدانی دەستپێشخەری کار و پڕۆژەی بچووک

 رێورەسمی  کردنەوەی پیشانگەکە لە بەرواری ٩ی ئەیلولی لەلایەن بەڕێز ئیدریس بارزانی دامەزرێنەر و سەرۆکی دەزگای روانگە، بەڕێز عەلی سندی، وەزیری پلاندانان و چەندین کەسایەتی دیکە بەڕێوەچوو. لە پیشانگەکەدا ١١٩ خاونکار ئامادەبوون و ١٥٨٣٢ کەس لەماوەی دوو رۆژدا سەردانیانکرد. خاوەن کارەکان بریتیبوون لە کۆمپانیا ناوخۆ و نێودەوڵيتیەکان، رێکخراوە ناوخۆ و نێو دەوڵەتیوکان و چەند زانکۆیەک.

٣١ سپۆنسەر بەشداربوون لە پیشانگەکەدا، کە بریتیبوون لە کۆمپانیای ئەلحەیات (پیپسی)  وەک سپۆنسەری ئەڵماس.فاستلینک، میلەت هۆڵدینگ، هۆڵاند بازاڕ، مونلاین، هوۆندای، کار گروپ وەک سپۆنسەری پلاتینیۆم. کوردنەفت، ئاڤێستا، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی، دانا غاز، ئەندازیاری رەنگ،  MRF  گروپ، رەسەن گروپ، GEG ، کرێسنت پیترۆلیۆم وەک سپۆنسەری زێڕین. AD MEDIA ، دارین گروپ، میناس، هیوا هۆڵدینگ، LC WAIKIKI ، پیرمام، هاوکاری گروپ، ڤانە، باهچەچی، ڤیو مارکێتت، تیم مارت، گۆران گروپ، میناس، لافارج وەک سپۆنسەری زیوی. تۆڕی میدیایی رووداو، کوردستان ٢٤، سپێدە، وار تیڤی، بابیلۆن میدیا، بابیلۆن ئێفئێم،  دوارۆژ، بزنز مەگەزین، ئیمپایەر سینەماس، ئینلایتەرس، کوردماکس، ئێم رادیۆ، ،ێترۆگرافی، میکس رادیۆ، نێت تیڤی، رادیۆ تاکسی، دیزاین ئاوت بۆکس وەک هاوبەشی میدیایی هەروەها ٥٨ خاونکاری ئاسایی و ٢١ رێکخراوی ناوخۆیی ونێو دەوڵەتی و ٩ زانکۆ.

هەروەها ١٤٠ خۆبەخش بەشداربوون و هاوکاربوون لە رێکخستنی سێهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٨. 

ئەو کارخوازانەی بەشداریان کرد لە پیشانگەکەدا توانیان راستەوخۆ خاوەن کارەکان ببین و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن سەبارەت بە ١٤٢١ هەلی کار و زانیاری سەبارەت بە کۆمپانیاکان تاوەکو کاری گونجاو بۆخۆیان بدۆزنەوە. پیشانگەی نێودەوڵەتی کاری روانگە فرص ٢٠١٨ کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە بەرواری ١٠ی ئەیلول  کۆتای هات و بەشداربوان بە هیواو ئومێدێکی زۆرەوە لە چاوەروانی بانگهێشتکردنن بۆ چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ خاونکار و بازرگانەکان.