پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە و دەزگای خێرخوازی بارزانی خێوەتگەی رێکخراوەکان ئەنجامدەدەن

Sunday, May 5, 2019 5:12 AM

بەرواری ٣٠ نیسان  تاکو ٥ی ئایاری ٢٠١٩ دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەزگای روانگە خێوەتگەیەکی ٦ رۆژیان ئەنجامدا بۆ رێکخراوە نێوخۆییەکان کە تێیدا ١٥ رێکخراو بەشداریان تێداکرد.

خێوەتگەکە لەژێر چاودێری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان لە گوندی ئەڤداڵان بەڕێوەچوو، لە قەزای مێرگەسۆر، کە تێدا چالاکترین ١٥ رێکخراو بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەشداریان تێدا کرد. رێکخراوەکان بریتیبوون لە :

  • مانگی  سورى عێڕاقی
  • رێکخراوی كوردس
  • بۆرها
  • رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت
  • ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان
  • رۆشنایی تەندروستی
  • کۆمەڵەی قوربانيانى كيميابارانى هەڵەبجە
  • رێکخراوی پاو
  • تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە
  • رێکخراوی هاریکار
  • ریچ
  • رێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ئاژەڵان
  • پەیمانگەی ئابووری بە ژمارە
  • تۆڕی گەنجانی نیشتمان

ئامانجی خێوەتگەکە بریتیبوو لە دروستکردنی پەیوەیندییەکی بەهێز لەنێو رێکخراوە نێوخۆییەکان و بەهێزکردنی توانای ئەندامانی رێکخراوەکان و ئاشناکردنیانبوو بە ژینگەی کوردستان. هەروەها، ئەندامە بەشداربوەکانی رێکخراوەکان لە ماوەی خێوەتگەکە، بەشداریان لە چەندین راهێنان و سیمینارکرد کە پێکهاتبوون  لە:

  • فریاگوزاری سەرەتایی لەلایەن سەعدوڵا تاهر
  • قۆناغەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە لەلایەن نزار عەلی
  • زمانی جەستە لەلایەن د. فازل جاف
  • چاودێری و بەدواداچوون لەلایەن هۆگر چەتۆ
  • گرنگی توێژینەوە لە قۆناغی دوای قەیران لەلایەن ئاوات ئەحمەد
  • پلاندانانى ستراتيجى لەلایەن ذ. شێرکۆ جەودەت
  • تیم بیڵدینگ لەلایەن کارزان نوری
  • كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك (فه‌ند ره‌یزینگ) لەلایەن فەرهاد سامی
  • پەیوەندی و دیبلۆماسیەت لەلایەن هێمن هەورامی
  • بەڕێوەبردنی سەرکەوتوو بۆ رێکخراوەکان لەلایەن د. هێژا سندی
  • مافه‌كانی مرۆڤ و مافى كۆچبه‌ران لەلایەن  د.كرمانج عوسمان
  • سەركردایەتی كردن لەلایەن عبدالسلام مەدەنی

لەکۆتا رۆژی خێوەتگەکە، رێوڕەسی کۆتایی ئەنجامدرا و بەشداربوان بڕوانامەی بەشداربوونیان پێبەخشرا.