هەکار ئەزوەر محمد - پرۆژەی وی کۆد
هه‌كار ئه‌زوه‌ر محمد – بەژداربووی ڕاهێنانی وی کۆد، بووتکامپی مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشن
هه‌كار ئه‌زوه‌ر محمد یه‌كێكه له گه‌نجه لێهاتوو و به‌تواناكانی پارێزگای دهۆك، و مامۆستای زانكۆیه له به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ر. هه‌كار یه‌كێك بوو له به‌شداربوانی ڕاهێنانی موبایل ئه‌پلیكه‌یشن له پرۆژه‌ی وی كۆد. ئەو دەڵێت كه لەسەرەتادا بروای وانه‌بوو ئەو ڕاهێنانە خولێكی پرئه‌زموون ده‌بێت وەک ئەوەی بەدەستی هێنا پاش بەشداریکردنی. هه‌كار ئێستا ئه‌و شارەزایی و لێهاتووییەی به ده‌ستی هێناوه له پرۆژه‌ی وی كۆد بۆ فێرخوازانی زانکۆی دەگوازێتەوە و هه‌روه‌ها كار له سه‌ر گەشەپێدانی سێ مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشن دەکات.
هەکار دەڵێت “پڕۆژه‌ی وی كۆد هه‌موو لایه‌نه‌كانی مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشنی لە A تا Z پیشانی من دا، زۆر خۆشحال بووم بەوەی کە یەکێک بووم لە بەژداربووانی ڕاهێنانی ویکۆد. من زۆر دڵخۆش بووم ده‌رباره‌ی جۆری ڕاهێنانه‌که كه وه‌رمگرت و ئه‌و پشتگیرییه‌ی كه له ده‌زگای روانگه به‌ده‌ستم هێنا.”
هه‌كار ئاماژه‌ی كرد كه دوو جار داواكاری تۆماركردنی پێشكه‌ش كردووه. یه‌كه‌م جار بۆ خولی راهێنانی UX/UI بووه و یه‌كه‌م جار وه‌رنه‌گیراوه به هۆی ئه‌وه‌ی كات و خشته‌ی خولی راهێنان له‌گه‌ڵ كاتی ئه‌ودا نه‌گونجاوه و جاری دووه‌م داواكاری پیشكه‌ش كردووه بۆ خولی راهێنانی مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشن و وه‌رگیراوه. و هه‌كار باسی كرد لەوەی کە ئه‌و به په‌رۆشه بوو تاکوی به‌شداری بكات له‌و خولی راهێنانە، ئەمەش به‌هۆی ئه‌و ستاندارد و كوالێتییه‌ی له ده‌زگای روانگه‌دا هه‌یه.
هه‌كار وتی “دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌رگیرام و خولی ڕاهێنان ده‌ستی پێكرد، وا بیرم ده‌كرده‌وه كه ئه‌م خوله کەمێک سود و قازانجی بۆ من ده‌بێت و هه‌ندیك شێوازی نوێم پیشان دەدات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خولی راهێنانه‌كه به‌رده‌وام بوو من به دڵخۆشییه‌وه هه‌ستم كرد كه ئه‌و خوله هه‌موو سه‌رچاوه گرنگه‌كانی تێدایه بۆ من تاکو گه‌شه به تواناكانم بدەم له‌و بواره‌دا. وە ئه‌و خوله لە سەروو ئاستی چاوه‌روانی من بوو”.
هه‌كار باسی لەوەشکرد کە ئه‌و بابه‌ته‌ی له زانكۆ ده‌یلێته‌وه بابه‌تی (Flutter)ی تێدایه كه زۆر شت ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته فێربووه له پرۆژه‌ی وی كۆد و باوه‌ری وایه كه زیاتر په‌ره به تواناكانی دراوه له خولی راهێنانی موبایل ئه‌پلیكه‌یشن.
هه‌كار ئامۆژگاری هەموو ئه‌و لاوانە ده‌كات كه دەیانه‌وێت به‌شداری خولی راهێنانی وی كۆد بكه‌ن و ده‌لێت “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له قۆناغی سفر بگوازرێیهوه بۆ كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون له بواری مۆبایل ئه‌پلیكه‌یشن (ئه‌و خوله‌ی من به‌شداریم تێدا كرد)، ده‌بێت به‌شداری له خولی راهێنانی وی كۆد بكه‌یت”.