سەردار ساڵح حەسەن - پڕۆژەی ڤەژین
سەردار ساڵح حەسەن خاوەنی ستۆدیۆی زێوە و کارگەی ئەلبومی 'بلێزە'یە لەپارێزگای دهۆك، زێوە لە ساڵی 2007 دامەزراوە و دواتر لە ساڵی 2016 کارگەی ئەلبومەکە کرایەوە. ئەم بزنسە یەکێکە لەو بزنسانەی کە لە رێگەی پڕۆژەی ڤەژین پشتگیری کراون بە ئامانجی پشتگیری و بوژاندنەوەی بزنسەکانیان.
سەرەتا ستۆدیۆی زێوە وەك بزنسێکی بچووك دەستی پێکرد بەڵام بەردەوام لە پەرەسەندندا بوو، سەردار لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و بەسەربردنی کات و خەرجکردنی پارەی پێویست توانی هەنگاوی گەورەتر بگرێتە بەر بە مەبەستی پەرەپێدانی بزنسەکەی. هەروەها چەندین راهێنانی فۆتۆگرافییان بۆ لاوانی ئارەزوومەند دابین کرد. ئەمەش بووە هۆی دابینکردنی هەلی کار بۆیان.
بزنسەکەی سەردار یەکێك بوون لەو ٧ بزنسەی لە خولی سێیەمی پڕۆژەی ڤەژین پشتگیری کرا. دوای بەشداریکرن لە پرۆژەی ڤەژین، خاوەن کارەکە توانی زیاتر پەرە بە بزنسەکەی بدات و بە تایبەتیش سوود لەو راهێنانانە وەربگرێت کە لە لایەن پڕۆژەکەوە پێشکەش کراون، جێگەی ئاماژەیە، کە دوای ئەو پشتگیریەی لە لایەن پرۆژەی ڤەژین بەخشرایە بزنسەکە، خاوەنەکەی توانی هەلی کار بۆ 7 لاو دابین بکات.
سەردار (خاوەنی بزنسەکە) گوتی: لە ئێستادا بەرهەمەکانی کارگەی بلێزە نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لەسەرتانسەری عێراق دەفرۆشرێت، ئێمە لەهەوڵ و پلانداین بۆ ئەوەی بزنسەکەمان بەرەو بە نێودەوڵەتی بوون ببەین و بەرهەمەکانمان هەناردەی وڵاتانی دەرەوەش بکەین لە رێگەی بەکارهێنانی ماڵپەڕێك کە بەمزووانە بەردەست دەبێت و لەو بڕوایەدام کە دەرفەتی کاری زیاتر دروست دەکات بەتایبەتی بۆ لاوان.
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی LWF, CAPNI, Truvalu ئەنجام دەدرێت و لە لایەن رێکخراوی KiA . پڕۆژەکە پشتگیری بزنسە بچووك و مامناوەندەکان دەکات بۆ بوژاندنەوە و فراوان کردنیان لەکان، هەروەها پێشکەشکردنی راهێنانی گەشەپێدانی بازرگانی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی.