درود محمد - خەڵاتەکانی روانگە

 درود محمد براوەی یەکەمی بەشی هونەری ریسایکلینە لە خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا چەندەها گەنجی بە توانا و بەهرەمەند بەشداریان کردبوو.

 

درود محمد گوتی "بە هۆی ئەوەی کە خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بووم و هەروەها شارەزاییم لە بواری هونەردا نەبوو دۆزینەوەی بیرۆکەیەک کە زۆر جیاواز بێت قورس بوو، هەر بەو هۆیەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداریم کرد لە هەمان بەشدا پلەی سێیەمم بە دەست هێنا."

 

بۆ ساڵی ٢٠١٨ بڕیاریدا دووبارە بەشداری بکاتەوە لە هەمان بەشی هونەری ریسایکلین. سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساڵەکانی خوێندندا بوو وانەکان قورستر بوو بەڵام بریاری دابوو کە بەشداری بکاتەوە و سەرکەووتوش بێت بە یارمەتی خودا. ئەوەبوو کە توانی ئەو بیرۆکەیەی هەیبوو تەنها لە بواری هونەر نەیهێڵێتەوە و زانستێش تێکەڵی بیرۆکەکەی بکات و سوپاس بۆ خوا سەرکەووتوو بوو.

 

پەیامی سەرەکی بیرۆکەکە تەنها بریتی نەبوو لە بەکارهێنانەوەی شتی کۆن و دروستکردنەوەی بەرهەمێکی هونەری. بەڵکو  پەیامێکی قوڵتری هەڵگرتبوو، کە بریتیبوو لەوەی کە گرنگ نیە ئێستا کۆمەڵگەی ئێمە چەند ئازار دەچێژێت و ستەمی لێدەکرێت، ئێمە وەک تاک و وەک کۆمەڵ جارێکی دیکە هەڵدەستینەوە و لە دڵە شکاو و جەستە ماندووەکان کۆمەڵگەیەکی بەهێزی خاوەن پەیام دروست دەکەینەوە ئەویش بە پشت بەستن بە خودا و پاشان زانست و هونەر.