عمران مەزهەر - پڕۆژەى کتێبى روانگە

عمران مەزهەر

کتێبی روانگە 2020

عمران مەزهەر تەمەن 25ساڵ یەکێک لە براوەکانی پڕۆژەی کتێبی روانگە بۆ ساڵی 2020، توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێیەک

لە سەر ئاستی کوردستان کە 43 بەشداربوو کتێبەکانیان  تێیدا پێشکەش کردبوو

 

لەتەمەنی هەرزەکاریەوە دەخوێنێتەوە و وردە بابەت دەنوسێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتی ئەوەی نەبوو کە ببێتە نوسەرێک و بە شێوەی کتێب نووسەکان بکەوێتە بەر دیدی خوینەران. لە یەکەمین پێشبرکێی  نوسین بەژداری کردووە لە ئاستی نێوخۆیی.

عمران گوتی کاتێک گوێبیستی پێشبڕکێی کتێبی روانگە بووم، بریارمدا ئەو دەرفەتە بقۆزمەوە و کتێبەکەم بنوسم، ئەمە دەرفەتە بۆ من هەوالێکی زۆر خۆش بوو کاتێک ئاگاداری پڕۆژەی کتێبی روانگە بووم و بەڵێنم بەخۆم دا کە دەبێت لەم پێشبڕکێیە بەژداربم بۆیە زیاتر لە مانگێک کارم کرد لەسەر کتێبەکەم بۆ ئەوەی دادوەرەکان بە شایستەم بزانن بۆ براوەبوون".

راستی"ئەم خەڵاتە توانا و نوسینەکانی منی بە خەڵک نیشاندا هەروەها هەستی متمانە بە خۆبوونی زیاتر کردم کە دەتوانم لەسەر بابەتە پێویستەکانی گەنج زیاتر بنوسم و کتێبی زیاتر بخەمە بەر دیدی خوینەران" .

 

 

بە ده ست هێنانی خه ڵاتی کتێبی روانگه هانی عمرانی دا بۆ نوسینی کتێبەکانی دیکەی ژیانی کە پێشتر بە هۆکاری ترسێکی دەروونی نەیتوانیبوو ئەو کارە بکات.