پەروا عبدالقادر - پڕۆژەى کتێبى روانگە

پەروا عبدالقادر جەلال لە تەمەنی 12ساڵیەوە خولیای نوسینی هەبووە، سەرەتا لە شیعر و پەخشانی سادە و دواتر تێکست و کورتەچیرۆک و شرۆڤ شیکاری بواری جیاواز، بەڵام تێڕوانینی هەڵە و زۆری بەربەست و نەبونی پاڵنەرو هاندەر، چەند ساڵێک لە بواری نوسین دووری خستەوە، تا دەرفەتی پڕۆژەى کتێبی روانگە هاتە پێشەوە.


سودمەندبون لە پڕۆژەی کتێبی روانگە، وای کرد جارێکی دیکە بووە وێستگەیەک بۆ کاری نوسین و زیندوو کردنەوەی بەهرەو خولیا و پڕۆژەی نوێ. پەروا بەمتمانەیەکی زۆرەوە، چیرۆکی خەونی پەپولەیی بنیاتناو ئامانجی کتێبەکە و سەرکەوتنی دەروازەیەکی نوێ بوو بۆ بیرۆکەو پڕۆژەی نوێ و ئامانجی گەورەتر.

کتێبی“خەونی پەپولەیی” چیرۆکی نێوان مامۆستایەک و قوتابیانی لەخۆ دەگرێت کە تێیدا سەرجەم پیشەکانی نێو کۆمەڵگە بەرز دەنرخێنێ و گرنگیان دەخاتەڕوو، لەچوارچێوەی خەونی منداڵەکاندا بەجۆرێ پیشەکانی، مامۆستا، پزیشک، میکانیک،    دارتاش، وەک یەک پێویستیان دەخاتە ڕوو،

بەر لە پڕۆژەی کتێبی روانگە، چەند هۆکارێکی تری نەرێنی وایکردبوو کە بەتەواوی واز لە بەهرەو توانای نوسین بێنێت، بەڵام هەبونی پڕۆژەیەکی لەم  جۆرە وەک تازەکردنەوەی خەون و بەدیهاتنی ئامانج و سەرکەوتنێک بوون کە بەهەبونی ئەم پڕۆژەیە بەدیهاتن.



بەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە بووە هۆکار بۆئەوەی پلانی بەشداری کردن لە چەند پڕۆژەیەکی تردا دابنێت و بەردەوام هەوڵی بۆبدات بۆزیاتر ناساندنی خودی خۆی و برەودان بە تواناکانی.

لە کۆتاییدا پەروا سوپاسی دەزگای روانگە دەکات کەبوونەتە هۆکاری گەورەکردن و بەدی هاتنی خەون و ئامانجی گەنجان لە تەواوی کوردستاندا.