پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢١

بەروار

2021/06/15

بار

تەواو بووە

پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢١

 پێشبڕکێی بیرکاری یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای روانگە بە ئامانجی زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان. پێشبڕکێیەکە لە نێوان ٣٧٤ قوتابی قوتابخانە حکومییەکانی پۆلی ١٠ی بەشی زانستی لەسەر ئاستی ٦ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی  کوردستان بەڕێوەدەچێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی  ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.

 

  پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و بە سپۆنسەری کۆمپانیای کوردنەفت وەک سپۆنسەری ئەڵماس و کۆمپانیای دارین گروپ، هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی و کاڤین گروپ وەک سپۆنسەری زێرین ئەنجام دەدرێت


قۆناغەکانی پشبڕکێ:

قۆناغی یەکەم: قوتابیانی سەرتانسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجام دەدەن و ٦٠ قوتابی لە تاقیکردنەوەکە سەردەکەون بۆ قۆناغی دووەم.

قۆناغی دووەم: ٦٠ قوتابی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و ٦ قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر.

قۆناغی کۆتایی: قۆناغی کۆتایی لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت و لە دوو بەش پێکدێت. لە کۆتایی ئەم قۆناغە پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێن و خەڵات دەکرێن.


براوەکانی پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢١ :

-       براوەی یەکەم: ئیلاف ستار حاجی - دواناوەندی پیرزینی کچان

-       براوەی دووەم: سۆلین یاسین احمد - کۆلیژی هەڵەبجەی شەهیدی هاوبەشی کچان

-       براوەی سێیەم: بیداء سلیمان ذیاب - ئامادەیی کەلەکچی کچان