Rwanga Foundation Opens (Rwanga Autism Center - Harir)

Vulnerable Groups | 2/4/2026
Rwanga Foundation Opens (Rwanga Autism Center - Harir)

ئەمڕۆ هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پارێزگاری هەولێر، قایمقامی قەزای هەریر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە رێوڕەسمێکدا دەزگای روانگە (سەنتەری ئۆتیزمی روانگە - هەریر)ی کردەوە و پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێری کرد.

کردنەوەی ئەم سەنتەرە هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە سنووری قەزای هەریر کە مەبەست لێی دابینکردنی ژینگەیەکی تایبەتە بۆ پەروەردەکردن و ڕاهێنانیان، هەروەها پاڵپشتیکردنی خێزانەکانیان بە ڕێنماییە زانستی و دەروونییەکان بۆ هاوکاریکردنی باشتری منداڵەکانیان.

دەزگای روانگە پابەندە بە پشتگیریکردنی هەموو منداڵان و دابینکردنی دەرفەتی یەکسان بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنیان.