پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی لوبنانی فەرەنسی واژۆکرد

Wednesday, January 8, 2025 11:00 AM

 هەولێر  – کوردستان – عێڕاق  ٢٠٢٤/١/ ٨ دەزگاى روانگە یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ زانکۆى لۆبنانى فەرەنسى بۆ چەند بابەتێکى تایبەت بە پەروەردە ، لاوان ، توێژینەوە  و داهێنان واژۆو کرد.

بەئامادەبوونى بەڕێوەبەری گشتى جێبەجێکاری دەزگای روانگە و تیمی دەزگاى روانگە و سەنتەری توێژینەوەی روانگە ، لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆى لوبنانى فەرەنسى و تیمی زانکۆ، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکرا.

یاداشتنامەکەى نێوان دەزگاى روانگە و زانکۆى لوبنانى فەرەنسى بە مەبەستی هاوکاریکردن و هەماهەنگی یەکترە لە پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە بەرەوپێشبردنی پەروەردە و توێژینەوە و داهێنان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا و لاوان.

لە یاداشتنامەکە چەند خاڵێکی گرنگى لەخۆ گرتبوو:

1.     هاوبەشی پێکردن و ئاڵوگۆرکردنی زانیاری و داتای گرنگ .

2.     ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەشی پەرەپێدانی پەروەردەیی و  وۆرکشۆپ و کۆنفڕانس ,

3.     پەرەپێدانی لێهاتووییەکان لەڕێگەی ڕێکخستنی سیمینار و خولەکانی ڕاهێنان بۆ لاوان و قوتابییان و مامۆستایان.

4.     هەماهەنگی هەردوولا سەبارەت بە چالاکی و پرۆژە نێودەوڵەتیەکان

5.     پشتیوانی ڕاوێژکاری، دابینکردنی کەسانی شارەزا بۆ ئەنجومەنی ڕاوێژکاری بۆ بەرزکردنەوەی ئەنجامی ئەکادیمی و پراکتیکی دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان.

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039