ژینگە
سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، بەشدارى چالاکییەکى شاخەوانى دەکات
سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، بەشدارى چالاکییەکى شاخەوانى دەکات
10 - کانوونى یەکەم – 2024
هەرێمى کوردستان – هەولێر – چیاى سەفین
شاخەوانی تەنها وەرزشێک نیە، چاندن و پاراستنی ژینگەیە،ئارامی دەروونە بڕیاردان و پابەندبوون و سەرکەوتنە.
بەئامادەبوونى بەرێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەرى دەزگاى روانگە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی شاخ، و بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان و بەشداری کۆمەڵێک گروپی شاخەوانی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، شاخرەویەک بۆ چیاى سەفین ئەنجامدرا
گەشتى شاخرەویەکە بە ئامادەبوونى زیاتر لە 300 شاخەوان، لەتەواوى ناوچە جیاوازەکانى کوردستانەوە لە لووتکەى چیاى سەفین بۆ کەمپى جۆتە دار لە قەزاى شەقڵاوە ئەنجامدرا و پەیامى ژینگە پارێزى و پاراستنى ئاژەڵان و سەوزکردنى کوردستان بە چاندنى هەزاران دەنکى بەروو و دانانى دانەوێڵەى تایبەت بە باڵندە و گیانداران لەسەر شاخ و ناوچە گیرەکان ئەنجامدرا.
هەر لە شاخرەویەکەدا پەیامى شاخ وەک سیمبول و بەروو وەک نیشانەى خۆڕاگرى و خۆشویستنى نیشتیمان و خاک و ئاڵا بەشاخەوانان دراو و ئاڵاى کوردستان لەسەر لووتکەى چیاى سەفین لەلایەن سەرۆک و دامەزرێنەرى دەزگاى روانگە بەرێز (ادریس نێچیرڤان بارزانى) هەڵکرا.
لەپاش دامەزراندنی فیدڕاسیۆنی شاخەوانی کوردستان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) لە ساڵی ٢٠٠٦، دوابەدوای دامەزراندنی فیدڕاسیۆنەکە سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگا، بە درێژەدان بە چالاکی شاخەوانی و خولیایان بۆ ئەم وەرزشە لە تەمەنی ٨ ساڵیەوە. دەزگاى روانگە هەستا بە نۆژەنکردنەوەى بارەگاى فیدراسیۆنى شاخەوانى کوردستان لەهەولێر و دابینکردنى کەلوپەلى پێوست بۆیان، وەک پاڵپشتێک بۆ بەکولتوورکردنى شاخەوانى لە کوردستان.
پەیامى دەزگاى روانگە لە دیدگاى سەرۆک و دامەزرێنەر، بەرێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)یەوە هەڵدەقوڵێت، روانینى بەرێزیان بەو جۆرەیە کە پاراستى ژینگە وەک کۆڵەکە و بنەماى مانەوەى نیشتیمان، خاک وەک دایک و ئاڵاش وەک ناسنامەى نەتەوایەتى دانراوە، بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانى دەزگاى روانگە بەشى ژینگەیە و لەوپێناوەشدا خزمەتێکى بەرچاو بە هاونیشتیمانیانى کوردستان و عێراق کراوە.
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039