لاوان
دەزگای روانگە لە سەردانێکی فەرمیدا پێشوازی كرد لە ئەندریا ناسی باڵیۆزی نەمسا لە عێراق
١٠ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ هەولێر، هەرێمى کوردستان
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە، بەڕێز حەسەن شێخ علاءالدین، تێڕوانینێکی قووڵی لەبارەی دەستکەوتەکانی دەزگاکە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا باسكرد و پلانە ئامانجدارەكانی بۆ داهاتوو خستەڕوو.
لە میانی سەردانەکەدا، باڵیۆز ناسی کورتەیەک لە دەستپێشخەرییە کاریگەرەکانی دەزگای روانگەی لە گەشەپێدانی بەردەوام، پەروەردە و بەهێزکردنی لاوان بەرز نرخاند. لە گفتوگۆکەدا تیشکی خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگاکە بۆ باشتر ڕەخساندنی دەرفەتەکان بۆ لاوان، پشتگیریکردن لە دەستپێشخەری كارسازی ئافرەتان و بەهێزكردنی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.
بەڕێز بەڕێوەبەری دەزگای روانگە رایگەیاند: کارەکانی دەزگای روانگە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لەناو پێکهاتەکانی کوردستانی عێراقدا. "ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ئاواتەکانی داهاتوومان لەگەڵ باڵیۆز ناسیدا بەیەکەوە هاوبەشی پێبکەین، لەکاتێکدا بەردەوامین لە گرنگیدان بە دروستکردنی کاریگەریی بەردەوام."
باڵیۆز ناسی، پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی دەزگای روانگە دووپات كردەوە و باسی لە هاوئاهەنگی نێوان نەمسا و دەزگای روانگەی کرد لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دا.
دەزگای روانگە پابەندە بە هاندانی گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ لاوانی ناوچەکە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.