پەروەردە و فێرکردن

بەڕێوەبەری نوێی دەزگای روانگە دەستبەکار بوو

Tuesday, October 8, 2024 10:25 PM

هەولێر - هەرێمى کوردستان ٨ی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤​

لەسەر راسپاردەی رێزدار ادریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی دەزگای روانگە، ھەریەک لە بەڕێزان حسن علاالدین ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگا و بارزان نەزھەت حالی، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای روانگە دەست بەکاربوون. 

​​روانگە وەک دەزگایەکی مرۆیی ناحکوومی قازانج نەویست ساڵی ٢٠١٣ دەستی بەکارەکانی کرد و لە ئاستێکی جیھانی لە بوارەکانی گەنجان ، پەروەردە ، ژینگە و بە ھاناوەھاتن کار دەکەت.

دەستبەکاربوونی تیمی چوارەمی بەرێوەبردنی دەزگای روانگە ھاوکاتە لەگەڵ یادی دە ساڵەی دامەزراندنی دەزگا و بڕیارە بە چەند پرۆگرام و چالاکییەکی نوێی جیھانی پێ بخاتە دەیەی دووەمی تەمەنیەوە.