لاوان

خەڵاتەکانی روانگە 2023: دەزگای روانگە بۆ دەیەمین ساڵ لەسەر یەک خەڵاتەکانی روانگەی پێشکەش کرد، کە تیایدا براوەکان لە دە بەشدا خەڵات کران.

Wednesday, November 29, 2023 9:46 PM

دهۆک، کوردستان (٢٩ی ڕێبەندان ٢٠٢٣): ئەمساڵ لە دهۆک بوو،

ڕیوڕەسمی کۆتای خەڵاتەکانی روانگە  لە شاری دهۆک،  لە بەرواری ٢٣/١١/٢٠٢٣ لە هۆڵی ڕۆشنبیری و هونەری سیمیل بەڕێوە چوو. خەڵاتەکانی روانگە پرۆژەیەکی سالانەی دەزگای روانگەیە بۆ تیشک خستنە سەر و دەرخستنی توانا شاراوەکانی لاوان لە تەواوی عێراق، 36 لاو بەربژێر کرابوون بۆ بوون بە براوەی یەکە، دووەم و سێیەم لە 10 بواری جیاوازدا کە بریتی بوون لە: فۆتۆگرافی، وێنەکێشان، کورتە فیلم، کورتە چیرۆکی کوردی، کورتە چیرۆکی عەرەبی، تاکژەنی میوزیک، پڕۆگرامسازی ، گرافیک دیزاین، هۆنراوەی کوردی، هۆنراوەی عەرەبی،  داهێنانی زانستی، ودەستپێشخەری کار. هەڵبژاردنی ئەم بوارانە لە چوارچێوەی ئەدەبیات و زانست و داهێناندان و لاوانی ئاشنا بەم بوارانەدا بوو..

هەر لاوێکیش ئارەزووی بەشاداریکردنی پێشبڕکێیەکە بووایە بە بەرهەمێکی تایبەتی خۆی ، دەیتوانی دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە، بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا خەڵاتی روانگە بەدەستبهێنێت وەک براوەی یەکەم، دواتریش دووەم و سێیەمیش کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی..


لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکانی ڕوانگە بۆ هەر بوارێک  پێکهاتبوو لە:


کورتە فیلم:

فوئاد جەلال ڕەشید: دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مەستی فیلم

کارۆخ ئیبراهیم حەکیم: دەرهێنەر

 

کورتە چیرۆکی کوردی:

گۆران ڕەسووڵ: نووسەر

فاضل عمر: نووسەر

 

کورتە چیرۆکی عەرەبی:

د. عمار المرواتي: مامۆستا (دکتۆرا)

فارس السردار: چیرۆکنووس

 

وێنەکێشان:

هیوا عبدالعزیز پیرداود: مامۆستای زانکۆ

ئارام ناصر عبداللە: مامۆستای زانکۆ

 

داهێنانی زانستی:

صلاح عبدال عزو: پروفیسوری یاریدەدەر

شوان حسن حسين :مامۆستا

 

دەستپێشخەری کار:

ساڤۆ بەختیار رەسول: بەرێوبەری گشتی عێراق

دلڤين جميل احمد: شاره زا له بواري كارسازي

هۆنراوەی کوردی:

 عەبدولخالق یەعقووبی: ڕەخنەگری ئەدەبی و وەرگێڕ

ئیسماعیل سلێمان هاجانی: شاعیر و چیرۆکنووس

 

هۆنراوەی عەرەبی:

عصمت شاهين دوسكي: هوزفان نفيسه ر

علي وجيه عباس : نووسەر و میدیاکار

 

پڕۆگرامسازی:

کارزان وکیل سعید: مامۆستا

شهين عبدالله عبدالكريم: مامۆستا (دکتۆرا)

 

تاکژەنی موزیک:

د.جەنگێ جەلال حسن: دکتۆرا لە بواری مۆسیقا

نە وژین محمد عبدالكريم: مۆسیقاژەن و ئاوازدانەر

 

گرافیک دیزاین:

احمد محمد عزیز(احمدسام): دیزاینەری بینراو

ئاری سەرچڵ نامیق: دیزاینەر

 

فۆتۆگرافی

فایەق حەمە ساڵیح: ماموستای فۆتۆگراف لە کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان

هشیار حسێن اسماعيل: گرافیک دیزاینەر و فۆتۆگرافەر

 

براوەکانی خەڵاتەکانی روانگە ٢٠٢٣ بریتیی بوون لە:

فۆتۆگرافی

پلەی یەکەم: هێڤار عومەر سدیق

پلەی دووەم: محمد مهدي صلاح جاسم

پلەی سێیەم: كاردين كاروان علي

 

کورتە چیرۆکی کوردی:

پلەی یەکەم: کاسیا اسود عثمان

پلەی دووەم: محمد ادريس عبد الرزاق

پلەی سێیەم: زانیار محمد حسن

کورتە چیرۆکی عەرەبی:

پلەی یەکەم: حِراء موسى عبد الأمير

پلەی دووەم: علي حسين محمود

پلەی سێیەم: دلال بشار عبدالله

 

وێنەکێشان:

پلەی یەکەم: دونیا فازیڵ عبدالرحمن

پلەی دووەم: رەهەند نەهرۆ خەزایی

پلەی سێیەم: محمد مخلف عبدالرزاق

  

تاکژەنی موزیک:

پلەی یەکەم: ئەیاد عوسمان ساڵیح

پلەی دووەم: محمد نەوزاد سەعید

پلەی سێیەم: رۆژیار لوقمان مەجید

 

کورتە فیلم:

پلەی یەکەم: هێڤار عومەر سدیق

پلەی دووەم: محمد مهدي صلاح جاسم

پلەی سێیەم: كاردين كاروان علي

 

گرافیک دیزاین:

پلەی یەکەم: محمد احمد صالح

پلەی دووەم: کۆڤان تاریق رەفیق

پلەی سێیەم: مرتضى فاضل حسين

 

پڕۆگرامسازی:

پلەی یەکەم: زەهرا قاسم سەبری

پلەی دووەم: ئوسامە عباس سابیر

پلەی سێیەم: محمد عقيل عبد

 

هۆنراوەی کوردی:

پلەی یەکەم: دڵشاد حسن مجید

پلەی دووەم: ایمان فوئاد فخرالدین

پلەی سێیەم: نەهرۆ جەرجیس عومەر

 

هۆنراوەی عەرەبی:

پلەی یەکەم: زين العابدين ماجد فضيل المرشدي

پلەی دووەم: رابي سعيد حسن

پلەی سێیەم: جواد محمد علي

 

داهێنانی زانستی:

پلەی یەکەم: رۆژ یادگار عبدالرزاق

پلەی دووەم: محەمەد سەفین سەباح

پلەی سێیەم: محمد هاشم ابراهیم

 

دەستپێشخەری کار:

پلەی یەکەم: محمدباقر حكمت عبدالغفار

پلەی دووەم: سۆنیا ئیسماعیل عەلی

پلەی سێیەم: حكم هشام عبد

 

خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ هه‌لێكی نایابه‌ بۆ لاوان له‌م وڵاتە. ده‌زگای روانگه‌ به‌ هاوكاری و پاڵپشتی سپۆنسه‌ره‌ ناسراو و جیاوازه‌كانی شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ساڵانە سه‌كۆیه‌ك بۆ لاوان ده‌سته‌به‌ر بكات تاوه‌كو تواناكانیان بدۆزێته‌وه‌ و له‌ شه‌وئاهه‌نگێكدا بیانخاته‌ڕوو

سپۆنسەرەکانمان بریتیبوون لە:

 سپۆنسەری تیتانیۆم: Hemin Group, Darin Group, Korek Telecom

سپۆنسەری ئەڵماس:  Kavin Group, Meraki Ventures

سپۆنسەری زێرین: Great World Motors – Haval, Oriental Sound, Empire World, Ad Media, Bite

سپۆنسەری زیوی: FIB, Show Market, RT Bank, GK Architects, Pillar Architects, Rose Premier, Enlightors, Shift Agency

هاوبەشی میدیایی: Rudaw Media Networks


ئاهەنگەکە بە پارچە میوزیکێکی ئۆرکێسترای تایبەت بە خەڵاتەکانی روانگە دەستی پێکرد کە هەزاران کەس ئامادەی بینینی بوون لە لێپرسراوانی حکومەت و ئەکدیمیا و هونەرمەندان و قوتابیان و خەڵکانی ئاسایی. ستراتیژی دەزگای روانگە گرنگی دانە بە لاوان و برەودانە بە تواناکانیان، هەربۆیە ئەمساڵ چیرۆکی سەرکەوتنی لاوێک کە یەکێک بووە لە براوەکانی ساڵی 2019 بووە وتاری دەزگاکە، دوابەدوای ئەم وتارە چوار لە کارمەندە چالاکەکانی دەزگاکە ئامادەبووانیان ئاشنا کرد بە سەرکەوتنەکانی دەزگای روانگە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابووردوو. لەپاشاندا خەندە و پێکەنین هاتە سەرڵیوان بە وتە تەنز و کۆمیدیەکانی هەریەک لە هونەرمەندان کارکەر و آحمد وحید سەبارەت بە دۆخی قوتابی لە ڕابووردوو ئێستادا. لە کۆتایدا و لە پاش ڕاگەیاندنی براوەکان، ئاهەنگەکە بە نمایشێکی گورانی و میوزیکی ناوازە لەلایەن گرووپی پایزە کە لە شاری بۆکانەوە هاتبوون و پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک منداڵی چاوگەش و لێهاتوو کۆتای هات.

 

ئەمە کۆتای ڕێگاکە نیە، بەڵکو دەزگای روانگە ئاسۆیەکی فراوانی هەیە بۆ برەودان بە تواناکانی لاوان و گرنگی پێدانی بەهرەکانیان بۆ ئەوەی ببنە سەرکردەی داهاتوو بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەی خۆیان.