لاوان

پاش ١١ ساڵ لە راوەستان، رادیۆی زانکۆی سەلاحەدین لە لایەن دەزگای روانگەوە نۆژەن کرایەوە

Monday, February 13, 2023 3:57 PM

لە 13ی شوباتی 2023، و بەبۆنەی رۆژی جیهانی رادیۆوە، دەزگای روانگە وێستگەیەکی ڕادیۆیی بۆ کۆلێژی ئاداب - زانکۆی سەڵاحەدین لەهەولێر دووبارە نۆژەنکردەوە. رادیۆکە ماوەی ١١ ساڵە لە کار کەوتووە و پەخشی وەستاوە، بەم بۆنەیەوە ئەمرۆ دووبارە لە مەراسیمێکی تایبەتدا رادیۆکە دەستی بە پەخش کردەوە. نۆژەنکردنەوەکە لە سەر داوای زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجام درا. پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی دابینکردنی چەندین کەلوپەلی پێویستی لەخۆ گرت لەوانە لاپتۆپ، مایکی دەنگ، کارتی دەنگ، هێدفۆن، مایك، ستاندی مایك، فلتەری مایک، کێبڵ، بەرگی ستۆدیۆ، پارکێت، مێز، بەرنامەی کارکردن، و چەندین پێداویستی دیکە.


لەمەراسیمەکەدا پ. د. عبدالرزاق عبدالفتاح (بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، و پ.ی.د. کامەران یونس (سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین) و هەروەها چەندین بەرپرسی باڵای حکومیش ئامادە بوون.


مەراسیمەکە بە گەشتێك بەناو وێستگەی ڕادیۆکە دەستیپێکرد و دواتر پەخشێکی راستەوخۆی بەرنامەیەك کرا کە تێیدا عبدالسلام مەدەنی (بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە) و پ.د. کامەران یونس (سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین) بەشداربوون، دواتر مەراسیمەکە بەدابەشکردنی بڕوانامەی رێزلێنان بۆ ئەو خۆبەخشانەی هاوکاربوون لە پرۆسەی دامەزراندنی رادیۆکە کۆتایی هات.