پەروەردە و فێرکردن

پڕۆژەیەک دەربارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

Sunday, January 22, 2023 9:15 PM

هەرێمی کوردستان (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣) - پێنج کۆبوونەوە سەبارەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و روانگەی ئابووری لە عێراق' لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ (رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی) ئەنجامدرا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دارایی کرابوو.

کۆبوونەوەکان لە  چەند پارێزگایەکی جیاواز لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووك) بەڕێوەچوون، هەر کۆبوونەوەیەک تەوەرێکی جیاوازی لەخۆ دەگرت کە پەیوەست بوو بە بابەتی 'سیاسەتی کۆمەڵایەتی و روانگەی ئابووری لە عێراق’. لە کۆتایی هەر کۆبوونەوەیەك ، راپۆرتێک لەلایەن راوێژکارێکەوە لە هەر پارێزگایەك ئامادە دەکرا وەک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە لەگەڵ دانانی چارەسەر و پێشنیار بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان. و راپۆرتێکی گشتگیر وەك دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان رادەستی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار کرا.

 

کۆبوونەوەکان لە چەندین بابەتی گرنگ پێکهاتبوو لەوانە:

•        جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

•        جێبەجێ کردنی رێساکانی خانەنشینی و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و کاریگەریەکانیان بۆ پێشخستنی لەخۆگرتن لە رێی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

•        گرنگی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر بەهێزکردنی ئابووری ئافرەتان.

•        چاکسازی لە بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان.

 

لە کۆبوونەوەکاندا لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان، بڕیار بەدەستان، کارمەندانی پەیوەندیدار لە حکومەت و رێکخراوە ناحکومییەکان ئامادەبوون. بەشداربووان راو بۆچوون و پێشنیاریان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە پێشکەشکرد، لە میانی کۆبوونەوەکاندا، باس لەبوارە جیاجیاکان و کارمەندانی نافەرمی کرا کە تاکو ئێستا لەسیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا تۆمارنەکراون، تیشک خرایە سەر باسکردنی بەرەنگارییەکان و باشترین رێگاکان بۆ رووبەڕوو بوونەوەیان.

 

پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی جێبەجێ کرا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دارایی کرا بۆ کۆکردنەوەی لایەنە جیاوازەکان و بڕیار بەدەستان و تاوتوێکردنی 'جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی'. هەروەها لەکاتی کۆبوونەوەکاندا بەرەنگارییەکان و باشترین رێگەکان بۆ رووبەڕوو بوونەوەیان جەختیان لەسەرکرا. هاوکات رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پێشنیارەکان لەگەڵ لایەنە حکومیە دیاریکراوەکان هاوبەش دەکات و تاوتوێیان دەکات.