لاوان

زیاتر لە 164,507 کەس سوودمەندبوون لە پڕۆژەی ' دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'

Tuesday, December 6, 2022 4:38 AM

لە رێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، دەزگای روانگە رێورەسمی کۆتایی پرۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی ئەنجامدا و تێیدا بڕوانامەی رێزلێنان بۆ ٢٤ گروپی خۆبەخشی پێشکەش کرا.

پڕۆژەکە لە رێکەوتی ١٣/٤/٢٠٢٢  راگەیاندرا و لاوان ماوەی ٧٨ رۆژیان هەبوو بۆ پێشکەش کردنی بیرۆکەی پڕۆژەکانیان. دواتر لە لایەن لێژنەیەکی هەڵسەنگاندنی شارەزا ٢٤ پڕۆژەی براوە هەڵبژێردران. ٢٤ گروپە خۆبەخشییە براوەکان لە لایەن دەزگای روانگە کۆمەکی داراییان وەرگرت بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان.

 

پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی ساڵی ٢٠٢٢:

​• پرۆژەی( ئاشتی لەپێناو ئاشتی) لەلایەن (گروپی خۆبەخشی قوتابخانەی وەرزش بۆ گەشەپێدان و پەروەردە) یان ئەنجامدا کە لە 6 خۆبەخش پێکهاتوون لە ئەنبار .

ئەم پڕۆژەیە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکان و بەشداری پێکردنیان لە بەرزکردنەوەی ئاشتی لەناو کۆمەڵگەی قوتابخانە بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی خۆڕاگری کۆمەڵگە و بنیاتنانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵگەیی و ئاشتیانە بۆ تاکەکان هەروەها فێرکردنی مامۆستا لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیی مۆدێرن کە بۆتە پێویستییەکی خێرا لە گەیاندنی زانیاری بە خوێندکاران.

 

پرۆژەی(هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسی و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان) لەلایەن گروپی خۆبەخشی کرێکارانی خێرخواز) ئەنجامدرا کە لە 9 خۆبەخش پێکهاتوون لە ئەنبار .

ئەم پڕۆژەیە بۆ زیادکردنی هۆشیارییە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان لاوانی (نێر - مێینە) تەمەن 15-45 ساڵ.

 

پڕۆژەی(پەنجەمۆری هیوا) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئەمەل)  ئەنجامدرا کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە قادیسیە .

ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی وێنەکێشان لەسەر دیوارەکانی قوتابخانە و دانانی نیشانەی ئاگادارکردنەوە و نەخشەکێشانە بۆ دڵخۆشکردنی قوتابیان و زیادکردنی خۆشی بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

 

پڕۆژەی (ئاشتی ئێمە کۆ دەکاتەوە)  لە لایەن گروپی خۆبەخشی (روئیە) ئەنجامدرا کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە بابل.

ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای 25 لاوی پارێزگای بابلە کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵیدایە لەتوانای دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتییەکان و بەهێزکردنی لاوان بەچەشنی دروستکردنی ئاشتی و وازهێنان لەتوندوتیژی و دابینکردنی زانیاری  توانادان بە گەنجان بۆ بەکارهێنانی کارامەیی ئاشتی لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پڕۆژە بچووکەکان و بەهێزکردنی گیانی هاووڵاتیبوون لە نێوان خەڵکی عێراق لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی میدیا و دابەشکردنی برۆشوور و پەیوەندیکردنی چەمکەکانی ئازادی ئایین و باوەڕ و ڕێز.

 

پڕۆژەی (ژیانێکی ئاسوودە) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی کۆبونەوەی عیراقی نوێ) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە بغداد.

پرۆژەکە کاردەکات بۆ تێکەڵکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەناو کۆمەڵگە و چێژوەرگرتن لە مافەکانیان.

 

پڕۆژەی (گەنجانی پیکسڵ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی پیکسڵ میدیا) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە بغداد.

ئەم پرۆژەیە ئامانجی پەرەپێدانی توانا تەکنەلۆژییەکانی قوتابیان و بەکارهێنانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتووی میدیایە.

 

پڕۆژەی (بۆشایی دۆستانە بۆ منداڵە ئۆتیستیەکان) لە لایەن گروپی خۆبەخشی (اثر) ئەنجامدرا کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە بەسرە.

ئەم پڕۆژەیە ئامانجی دابینکردنی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتییە بۆ 80 کەسی توشبووی ئۆتیزم بۆ باشترکردنی دەرئەنجامەکانی فێربوون و تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگە و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان ماف و ئەرکەکانی ئەندامانی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی منداڵانی ئۆتیزم و یەکخستنیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا.

 

پڕۆژەی (قوتابخانە دایکمانە) لە لایەن گروپی خۆبەخشی (سەقشەخییون) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە زی قار. 

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'قوتابخانەی بنەڕەتیی ھەلووق' لە شاری سوق ئەلشێخ.

 

پڕۆژەی (جوانکردن و نۆژەنکردنەوەی هۆڵی منداڵان لەسەنتەری تالاسیمیای خوێن) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی کودیا) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە زی قار.

پرۆژەکە بە مەبەستی دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'هۆڵی منداڵان لە سەنتەری تالاسیمای خوێن'.

 

پڕۆژەی (با گرنگی بە رووبارەکەمان بدەین لە لایەن (گروپی خۆبەخشی مرۆڤدۆستانی شەهرەبان) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە دیالە.

پرۆژەکە بە مەبەستی پەرەپێدان و درووستکردنی کلتورێکی چاندنی دار و پاراستنی ڕووبارەکان لە پیسبوون لە لایەن لاوانی شاری موقەدەدیە.

 

پڕۆژەی(خەملاندنا گەڕەکێن کەڤنارێت ئاکرێ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی  بوژین) ئەنجامدرا کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە دهۆک.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی گەڕەکە زۆر کۆنەکانی شاری ئاکرێیە.

 

پڕۆژەی (هێزی 3R لە لایەن( گروپی خۆبەخشی  کوردستانێکی باشتر) ئەنجامدرا کە لە 15 خۆبەخش پێکهاتوون لە دهۆک.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و هێنانەدی پێشکەوتنەکان و هەبوونی داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەیەکی نوێ و باشتر و سەرچاوەیەکی باشتری ئابووری ئەنجامدرا.

 

پڕۆژەی (سەلامەتی هەمووان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی هەڵۆ) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە هەولێر.

ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوەیە کە هۆشیاری هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ئاو بدرێت و بە تایبەتی شوێنە مەترسیدارەکانی مەلەکردن دیاری بکرێت.

 

پڕۆژەی(زەردەخەنەیان هیوای) لە لایەن(گروپی خۆبەخشی هیوا)  ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە هەڵەبجە.

ئەم پڕۆژەیە بۆ دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'قوتابخانەی سەرەتایی ئەحمەد ئاوا' لەگوندی ئەحمەد ئاوا.

 

پڕۆژەی (تۆڕی خواستن) لە لایەن(گروپی خۆبەخشی تۆڕی خواستن) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە کەربەلا.

ئەم پڕۆژەیە قەرزی کاغەزی بە خۆڕایی بۆ خوێنەرانی کەربەلا دابین دەکات کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایلەوە بچێتە ژورەوە.

 

پڕۆژەی (پاراستنی گەنجان لە تیرۆری سپی) لە لایەن (گرووپی له‌ پێناو ته‌ندروستیه‌كی باشتر) ئەنجامدرا کە لە 10 خۆبەخش پێکهاتوون لە کەرکوک.

ئەم پڕۆژەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی لاوانە لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی خۆکوشتن بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە و گەڕانەوەی ڕۆحی کارکردن لەگەڵ گروپەکان لەناو لاواندا.

 

پڕۆژەی(پشتگیری دروستکەرانی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی داهاتوو لە مەیسان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی یانەی بەرنامەسازی لە عیراق) ئەنجامدرا کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە میسان.

پرۆژەکە ئامانجی ئەوەیە کە دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیا دابین بکات بۆ کۆمەڵگە هەژارەکان.

 

پڕۆژەی (قوتابخانەی خاڵی لە ماددە هۆشبەرەکان) لە لایەن(گروپی خۆبەخشی دەستە شینەکان) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە موثەنا.

ئەم پڕۆژەیە بەئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی قوتابخانەی دوور لە ماددە هۆشبەرییەکان بە میکانیزمێک بۆ ئاماژەدان بەو خوێندکارانەی ماددە هۆشبەرییەکان بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی لە سەنتەر و کلینیکەکانی تایبەت بەچارەسەری ئالوودەبوون کە لەپارێزگاکەدا هەیە.

 

پڕۆژەی(حەسانەوە بۆ لێقەوماوەکان) لە لایەن(گروپی خۆبەخشی اثر طيب) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە نەجەف.

ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دابینکردنی هۆشیاری پێویست بۆ گروپە لێقەوماوەکان و یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی ناوچەکە.

 

پڕۆژەی (کەسانی خاوەن داهێنان) لە لایەن(گروپی خۆبەخشی گونجاندن) ئەنجامدرا کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە نەینەوا.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دامەزراندنی ژینگەیەکی ئارام و دڵگەشە بۆ پەرەدان بە شارەزایی تەکنیکی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگای منداڵی دڵخۆش.

 

پڕۆژەی (بەهێزکردنی رۆڵی گەنجان لە دروستکردنی ئاشتی لە پارێزگای سەڵاحەدین) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی دەست لەناو دەست بۆ بنیادنانی عیراق) بەڕێوەدەچێت کە لە 6 خۆبەخش پێکهاتوون لە سەڵاحەدین.

ئەم پڕۆژەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کوڕان و کچانە لەدروستکردنی ئاشتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەپارێزگاکەدا.

 

پڕۆژەی (منداڵان پارێزەرى داهاتوى ژینگەن) لە لایەن (گروپى خۆبەخشی پەروەردەى ژینگەیى منداڵان) ئەنجامدرا کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە سەڵاحەدین.

ئەم پڕۆژەیە بەئامانجی دروستکردن و گەشەپێدانی نەوەیەک لە ژینگەپارێزان

 

پڕۆژەی(ئاژەڵانمان خۆش دەوێت) لە لایەن (گروپى خۆبەخشی پەروەردەى ژینگەیى منداڵان) ئەنجامدرا کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە سلێمانی.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لە ڕێگەی تابلۆ جۆراوجۆرەکانەوە بۆ نەهێشتنی ئازار گەیاندن بە ئاژەڵان.

 

پڕۆژەی (بۆ ئەو) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئافرەتە پیرۆزەکان) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە واسیت.

پرۆژەکە مەبەستی دامەزراندنی کلینیکی هۆشیاری مۆبایلە بۆ پێدانی هۆشیاری مافەکانی ژنان.

 

لێژنەی هەڵسەنگاندن پێکهاتبوو لە:

1.      داستان قادر عبداللە - بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت

2.      عبدالباسط ئەحمەد - بەڕێوەبەری پڕۆژە لە Internews

3.      تەلار نور - بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشن لە Mediazan  

 

 

پڕۆژەی (دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش) پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار ئەنجامدرا و ساڵانە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی لاوانی خۆبەخشە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش'ی رادەگەێنێت و ٢٤ گروپی خۆبەخشی کۆمەک دەکات. لە ساڵی ٢٠١٨ تاکو ئێستا، ٧٠  کۆمەک کراون و بڕی ٢٢٦،٩٥١،٥٠٠ دیناری عیراقی  بۆ پڕۆژە خۆبەخشییەکان تەرخان کراوە. ٦٤٦ لای خۆبەخش لە پڕۆژەکە بەشدارییان کردووە ، هەروەها  ١٦٤،٥٠٧  کەس لە پڕۆژە خۆبەخشییەکان سوودمەندبوون.