کەسانی لێقەوماو

١٠٠٠ نەخۆشی داون، و ئیفلیجی مێشک لە پارێزگای دهۆك سەبەتەی خۆراکی وەردەگرن

Tuesday, November 29, 2022 8:50 PM

دهۆك، هەرێمی کوردستان (٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) - دەزگای روانگە سەبەتەی خۆراکی بەسەر ١٠٠٠خێزانی توشبووانی نەخۆشی داون، و ئیفلیجی مێشک لە پارێزگای دهۆك دابەش دەکات.

پڕۆژەکە دەستپێشخەرییەکە کە لایەن دامەزرێنەری دەزگای روانگە  بەڕێز (ادریس نێچیرڤان ادریس) راگەیاندرا. پڕۆژەکە ئامانجی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکە کە بابەتی خۆراکی جۆراوجۆری ڕۆژانە لەخۆ دەگرێت. هەر سەبەتەیەکی خۆراکی ١٠ بەرهەمی خۆراکی جیاواز لەخۆدەگرێت و گونجاوە بۆ خێزانێکی نێوان ٥ بۆ ٦ کەسی بۆ ماوەی مانگێک.


هەر سەبەتەیەکی خۆراکی پێکدێت لە (٢ کیس برنج، ٥ لیتر رۆن، ٤ قوتوو دۆشاوی تەماتە، ٥ کیلۆ شەکر، ٥ کیس چا، ٤ کیس ساوەر، ٤ کیس خوێ، ٤ کیس نیسك، ٤ کیس مەعکەرۆنی ، ٤ کیس فاسۆلیای سپی). پرۆسەی دابەشکردنەکە بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە چەندین شوێنی جیاواز لە ناو سەنتەر و دەوروبەری پارێزگای دهۆك ئەنجام دەدرێت لەوانە ( زاویتە، باگێرا، مانگێشك، چەمانکێ، سەرسەنگ، قادش، ئامێدی، دێرەلۆک، شێلادزێ، زاخۆ (باتۆڤا و بێگۆڤا)، سومێل، میسیریك، خانکێ، شنگال، دۆمیز، فەیدە، شاریا، ئەلقوش، شێخان، چرا، شەرمین، و ئاکرێ.

پرۆژەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێک کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی پاراستنی مافی کەم ئەندامان لە کوردستان ئەنجامدرا بۆ کۆکردنەوەی داتای سوودمەندبووان، دوای دابەشکردنەکە، هەڵسەنگاندنێکی دیکە دووبارە ئەنجام دەدرێت.

 

کۆمەڵەی پاراستنی مافی کەم ئەندامان لە کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزرا بۆ هاوکاری کردنی  نەخۆشانی داون و ئیفلیجی مێشک لە دهۆك، هەولێر، و سلێمانی. نەخۆشانی داون، و ئیفلیجی مێشک پێویستیان بە چارەسەری تایبەت و خزمەتگوزاری و پشتگیری بەردەوام هەیە. پێنج هەزار نەخۆشی مێشك، داون ،و ئیفلیجی مێشک لە پارێزگای دهۆك بوونیان هەیە، زۆربەیان پێویستیان بە چاودێری تەندروستی تایبەت هەیە و بەشێکی زۆریان لە دۆخێکی ناخۆشدان. کەم ئەندامی و دۆخە جدییەکانیان پێویستی بە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و پشتیوانی بەردەوام هەیە.