پەروەردە و فێرکردن

دەزگای روانگە و قونسوڵی کۆماری چیک 6 پۆلی نوێیان لە قوتابخانەی ئامادەیی رۆڤیا کردەوە

Sunday, September 18, 2022 4:23 PM

 

دهۆك، کوردستان (18ی ئەیلولی 2022) - بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە شاندێکی قونسوڵخانەی کۆماری چیک بە سەرۆکایەتی قونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر و دەزگای روانگە سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆڤیای کچانی کرد لە دەڤەری بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك بە مەبەستی کردنەوەی شەش پۆلی نوێ کە لە لایەن دەزگای روانگە دروست کرا بە هەماهەنگی لەگەڵ قونسوڵی کۆماری چیک.

 

لەوەڵامی پێویستییەکانی کەرتی پەروەردە لەناحیەی رۆڤیا بۆ دڵنیابوون لە تەرخانکردنی پەروەردەیەکی گشتگیرو یەکسان و فێربوونی کاریگەر و سنوردارکردنی کاریگەری خراپی پۆلە قەرەباڵغەکان و باشترکردنی بارودۆخی فێربوون لە پۆلەکاندا، شەش پۆلی نوێ لە ناو قوتابخانەی ئامادەیی رۆڤیا دروست کرا، هەروەها چاندنی دار لە باخچەی قوتابخانەکە ئەنجامدرا.

 

لە مەراسیمەکەدا کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر (کارێل کۆرتانیک) و شاندێکی کونسوڵخانەکە، ستافێکی پەروەردەیی حکومی سەر بە ناحیەی رۆڤیا، تیمی دەزگای روانگە، و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەکە ئامادەبوون.

مەراسیمەکە بە کردنەوەی شەش پۆلی نوێ و چاندنی دار لەباخچەی قوتابخانەکە لەلایەن شاندەکەوە دەستی پێکرد. دواتر گەشتێک لەناو قوتابخانەکە ئەنجامدرا و لە یەکێک لە پۆلەکاندا بە دیداری قوتابیان بەردەوام بوو.

 

پڕۆژەکە ماوەی چوار مانگی خایاند و سەرجەمی سوودمەندبووانی پڕۆژەکەش 175 خوێندکاری کچ لە تەمەنی نێوان (13-15) ساڵ  بوون.

 

لە ئەنجامی ئەم پڕۆژەیەدا ئەو پۆلانەی کە هەیە ، ژمارەی قوتابیانی لە ٤٠-٤٥ قوتابی بۆ ٣٠-٣٥ قوتابی کەمدەبێتەوە. ئەمە نیشانەیەکی نایاب دەبێت بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی ژمارەی قوتابیەکان لە پۆلەکە بە ڕێژەی 90٪ بۆ پشتگیریکردنی پەروەردەی کوالێتی و درێژخایەنی قوتابخانە.