لاوان

براوەکانی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' بۆ ساڵی 2022 راگەیاندران

Thursday, August 25, 2022 9:16 PM

عێراق (25ی ئابی 2022)- براوەکانی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش بۆ ساڵی 2022' ڕاگەیەندران، 24 گروپ لە سەرتاسەری عێراق دەستنیشانکران بۆ ئەوەی لە لایەن دەزگای روانگەوە کۆمەکی دارایی بکرێن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خۆبەخشی لە شارەکانیان.

 

ئەمساڵ 486 بیرۆکەی پڕۆژەی خۆبەخشی پێشکەشکراوە لە 19 پارێزگای عێراق، بیرۆکەکان چوار سێکتەری لەخۆ دەگرتەوە (پەروەردە: 131 بیرۆکەی پێشکەشکراو، لاوان: 145 بیرۆکەی پێشکەشکراو ، ژینگە: 127 بیرۆکەی پێشکەشکراو ، کەسانی لێقەوماو: 83 بیرۆکەی پێشکەشکراو). 24 باشترین بیرۆکەی دەستپێشخەری خۆبەخشی هەڵبژێردران بۆ ئەوەی ببنە براوەی ئەمساڵی پڕۆژەکە.

 

24 گروپی خۆبەخشی لە ڕێگەی پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنەوە هەڵبژێردران کە بۆ هەڵبژاردنی باشترین دەستپێشخەرییەکان ئەنجام درا. لیژنەی هەڵسەنگاندن پێکهاتبوو لە:

1. داستان قادر عبداللە - بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت

2. عبدالباسط ئەحمەد - بەڕێوەبەری پڕۆژە لە Internews

3. تەلار نور - بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشن لە Mediazan  (ئاژانسی میدیا)

 

24 گروپە خۆبەخشییە براوەکان بریتین لە:

• پرۆژەی (ئاشتی لەپێناو ئاشتی) لەلایەن (گروپی خۆبەخشی قوتابخانەی وەرزش بۆ گەشەپێدان و پەروەردە

) بەڕێوەدەچێت کە لە 6 خۆبەخش پێکهاتوون لە ئەنبار .

ئەم پڕۆژەیە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکان و بەشداری پێکردنیان لە بەرزکردنەوەی ئاشتی لەناو کۆمەڵگەی قوتابخانە بۆ بڵاوکردنەوەی بەهاکانی خۆڕاگری کۆمەڵگە و بنیاتنانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵگەیی و ئاشتیانە بۆ تاکەکان هەروەها فێرکردنی مامۆستا لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیی مۆدێرن کە بۆتە پێویستییەکی خێرا لە گەیاندنی زانیاری بە خوێندکاران.

 

• پرۆژەی (هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسی و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان) لەلایەن (گروپی خۆبەخشی کرێکارانی خێرخواز) بەڕێوەدەچێت کە لە 30 خۆبەخش پێکهاتوون لە ئەنبار .

ئەم پڕۆژەیە بۆ زیادکردنی هۆشیارییە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان لاوانی (نێر - مێینە) تەمەن 15-45 ساڵ.

 

• پڕۆژەی (پەنجەمۆری هیوا) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئەمەل) بەڕێوەدەچێت کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە قادیسیە .

ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی وێنەکێشان لەسەر دیوارەکانی قوتابخانە و دانانی نیشانەی ئاگادارکردنەوە و نەخشەکێشانە بۆ دڵخۆشکردنی قوتابیان و زیادکردنی خۆشی بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

 

• پڕۆژەی (ئاشتی ئێمە کۆ دەکاتەوە ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی روئیە) بەڕێوەدەچێت کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە بابل.

ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای 25 لاوی پارێزگای بابلە کە تەمەنیان لەنێوان 18-30 ساڵیدایە لەتوانای دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەلایەتییەکان و بەهێزکردنی لاوان بەچەشنی دروستکردنی ئاشتی و وازهێنان لەتوندوتیژی و دابینکردنی زانیاری  توانادان بە گەنجان بۆ بەکارهێنانی کارامەیی ئاشتی لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پڕۆژە بچووکەکان و بەهێزکردنی گیانی هاووڵاتیبوون لە نێوان خەڵکی عێراق لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی میدیا و دابەشکردنی برۆشوور و پەیوەندیکردنی چەمکەکانی ئازادی ئایین و باوەڕ و ڕێز.

 

• پڕۆژەی (ژیانێکی ئاسوودە) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی کۆبونەوەی عیراقی نوێ) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە بغداد.

پرۆژەکە کاردەکات بۆ تێکەڵکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەناو کۆمەڵگە و چێژوەرگرتن لە مافەکانیان.

 

• پڕۆژەی (گەنجانی پیکسڵ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی پیکسڵ میدیا) بەڕێوەدەچێت کە لە 6 خۆبەخش پێکهاتوون لە بغداد.

ئەم پرۆژەیە ئامانجی پەرەپێدانی توانا تەکنەلۆژییەکانی قوتابیان و بەکارهێنانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتووی میدیایە.

 

• پڕۆژەی (بۆشایی دۆستانە بۆ منداڵە ئۆتیستیەکان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی اثر) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە بەسرە.

ئەم پڕۆژەیە ئامانجی دابینکردنی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتییە بۆ 80 کەسی توشبووی ئۆتیزم بۆ باشترکردنی دەرئەنجامەکانی فێربوون و تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگە و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان ماف و ئەرکەکانی ئەندامانی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی منداڵانی ئۆتیزم و یەکخستنیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا.

 

• پڕۆژەی (قوتابخانە دایکمانە) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی سەقشەخییون) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە زی قار. 

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'قوتابخانەی بنەڕەتیی ھەلووق' لە شاری سوق ئەلشێخ.

 

• پڕۆژەی (جوانکردن و نۆژەنکردنەوەی هۆڵی منداڵان لەسەنتەری تالاسیمیای خوێن) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی کودیا) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە زی قار.

پرۆژەکە بە مەبەستی دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'هۆڵی منداڵان لە سەنتەری تالاسیمای خوێن'.


• پڕۆژەی (با گرنگی بە روبارەکەمان بدەین) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی مرۆڤدۆستانی شەهرەبان) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە دیالە.

پرۆژەکە بە مەبەستی پەرەپێدان و درووستکردنی کلتورێکی چاندنی دار و پاراستنی ڕووبارەکان لە پیسبوون لە لایەن لاوانی شاری موقەدەدیە.

 

• پڕۆژەی (خەملاندنا گەڕەکێن کەڤنارێت ئاکرێ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی  بوژین) بەڕێوەدەچێت کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە دهۆک.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی گەڕەکە زۆر کۆنەکانی شاری ئاکرێیە.

 

• پڕۆژەی (هێزی 3R) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی  کوردستانێکی باشتر) بەڕێوەدەچێت کە لە 15 خۆبەخش پێکهاتوون لە دهۆک.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و هێنانەدی پێشکەوتنەکان و هەبوونی داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەیەکی نوێ و باشتر و سەرچاوەیەکی باشتری ئابووری ئەنجامدەدرێت.

 

• پڕۆژەی (سەلامەتی هەمووان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی هەڵۆ) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە هەولێر.

ئەم پرۆژەیە بۆ ئەوەیە کە هۆشیاری هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ئاو بدرێت بە تایبەتی شوێنە مەترسیدارەکانی مەلەکردن دیاری بکرێت.

 

• پڕۆژەی (زەردەخەنەیان هیوایە ) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی هیوا) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە هەڵەبجە.

ئەم پڕۆژەیە بۆ دابینکردنی نۆژەنکردنەوەیەکی سەرەتایییە بۆ 'قوتابخانەی سەرەتایی ئەحمەد ئاوا' لەگوندی ئەحمەد ئاوا.

 

• پڕۆژەی (تۆڕی خواستن) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی تۆڕی خواستن) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە کەربەلا.

ئەم پڕۆژەیە قەرزی کاغەزی بە خۆڕایی بۆ خوێنەرانی کەربەلا دابین دەکات کە دەتوانرێت بە ئاسانی لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایلەوە بچێتە ژورەوە.

 

• پڕۆژەی (پاراستنی گەنجان لە تیرۆری سپی ) لە لایەن (گرووپی له‌ پێناو ته‌ندروستیه‌كی باشتر ) بەڕێوەدەچێت کە لە 12خۆبەخش پێکهاتوون لە کەرکوک.

ئەم پڕۆژەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی لاوانە لە زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی خۆکوشتن بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە و گەڕانەوەی ڕۆحی کارکردن لەگەڵ گروپەکان لەناو لاواندا.

 

• پڕۆژەی (پشتگیری دروستکەرانی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی داهاتوو لە مەیسان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی یانەی بەرنامەسازی لە عیراق) بەڕێوەدەچێت کە لە 8 خۆبەخش پێکهاتوون لە میسان.

پرۆژەکە ئامانجی ئەوەیە کە دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیا دابین بکات بۆ کۆمەڵگە هەژارەکان.

 

• پڕۆژەی (قوتابخانەی خاڵی لە ماددە هۆشبەرەکان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی دەستە شینەکان) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە موثەنا.

ئەم پڕۆژەیە بەئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی قوتابخانەی دوور لە ماددە هۆشبەرییەکان بە میکانیزمێک بۆ ئاماژەدان بەو خوێندکارانەی ماددە هۆشبەرییەکان بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی لە سەنتەر و کلینیکەکانی تایبەت بەچارەسەری ئالوودەبوون کە لەپارێزگاکەدا هەیە.

 

• پڕۆژەی (حەسانەوە بۆ لێقەوماوەکان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی اثر طيب) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە نەجەف.

ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دابینکردنی هۆشیاری پێویست بۆ گروپە لێقەوماوەکان و یارمەتیدانی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی ناوچەکە.

 

• پڕۆژەی (کەسانی خاوەن داهێنان) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی گونجاندن) بەڕێوەدەچێت کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە نەینەوا.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی دامەزراندنی ژینگەیەکی ئارام و دڵگەشە بۆ پەرەدان بە شارەزایی تەکنیکی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگای منداڵی دڵخۆش.

 

• پڕۆژەی (بەهێزکردنی رۆڵی گەنجان لە دروستکردنی ئاشتی لە پارێزگای سەڵاحەدین) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی دەست لەناو دەست بۆ بنیادنانی عیراق) بەڕێوەدەچێت کە لە 6 خۆبەخش پێکهاتوون لە سەڵاحەدین.

ئەم پڕۆژەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کوڕان و کچانە لەدروستکردنی ئاشتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی لەپارێزگاکەدا.

 

• پڕۆژەی (منداڵان پارێزەرى داهاتوى ژینگەن) لە لایەن (گروپى خۆبەخشی پەروەردەى ژینگەیى منداڵان) بەڕێوەدەچێت کە لە 7 خۆبەخش پێکهاتوون لە سەڵاحەدین.

ئەم پڕۆژەیە بەئامانجی دروستکردن و گەشەپێدانی نەوەیەک لە ژینگەپارێزان

 

• پڕۆژەی (ئاژەڵانمان خۆش دەوێت) لە لایەن (گروپى خۆبەخشی پەروەردەى ژینگەیى منداڵان) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە سلێمانی.

ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی منداڵانە لە ڕێگەی تابلۆ جۆراوجۆرەکانەوە بۆ نەهێشتنی ئازار گەیاندن بە ئاژەڵان.

 

• پڕۆژەی (بۆ ئەو) لە لایەن (گروپی خۆبەخشی ئافرەتە پیرۆزەکان) بەڕێوەدەچێت کە لە 5 خۆبەخش پێکهاتوون لە واسیت.

پرۆژەکە مەبەستی دامەزراندنی کلینیکی هۆشیاری مۆبایلە بۆ پێدانی هۆشیاری مافەکانی ژنان.

 

پڕۆژەی (دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش) پڕۆژەیەکی ساڵانەی دەزگای روانگەیە و ساڵانە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامیدەدات. ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی لاوانی خۆبەخشە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاری پڕۆژە و بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە کۆمەڵگە. دەزگای روانگە ساڵانە پڕۆژەی 'دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش' رادەگەێنێت ئەمساڵ 24 گروپ کۆمەکی دارایی دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە کۆمەڵگەکەیاندا. ئەمساڵ پرۆژه که به سپۆنسەری هۆتێل کریستاڵ جێبەجێدەکرێت