لاوان

دەزگای روانگە ڕاهێنانی دەستبەکاربوونی بۆ قوتابیانی زانکۆی کوردستان - هەولێر پێشکەشکرد

Monday, July 18, 2022 4:04 PM

 

هەولێر، کوردستان (18-20 ی تەمموزی 2022)- دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان هەولێر - ناوەندی گەشەپێدانی پیشەیی پێنج خولی دەربارەی دەستبەکاربوونی پێشکەش بە قوتابیانی زانکۆی کوردستان هەولێر کرد.

قوتابیان ڕاهێنانیان بە مەبەستی باشترکردنی کارامەیی کارکردن، زیاتر فێربوون دەربارەی هەڵسوکەوتکردن لە شوێنی کار، دەستبەکاربوون ، خووەکانی کار وەرگرت. ئەو بابەتە سەرەکیانەی کە لە کاتی ڕاهێنانەکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، زیاتر تیشکیان خستنە سەر (دروستکردنی خوویەکی سەرکەوتووی کار، کارابوون لە شوێنی کار، هەڵسوکەوتکردن لە شوێنی کاردا، خۆبەخشی، بیرکردنەوەی دیزاین).

 

ڕاهێنانەکان بۆ ئامادەکردنی خوێندکاران بوو بۆ ژیانی دوای زانکۆ و شوێنی کار وە هەروەها فێرکردنیان لەسەر زیاتر چالاک بوون لە شوێنی کاردا ، بۆ پێشبینی کردنی گرفتە پێشبینیکراوەکان، پرۆفیشناڵیزمی شوێنی کار ، بەهێزکردنی تێگەیشتنی قوتابیان لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لە شوێنی کاردا و پێناسەی کاری خۆبەخشی لەسەر ئاستی جیهانی و مافی خۆبەخشی ، هەستی بەرپرسیارێتی ، سوود و هاندەرەکان ، چەمک وباسکردنی پێنج قۆناغی بیرکردنەوەی دیزاین.

 

بەگشتی، ناوەندی گەشەپێدانی پیشەیی 25 خولی دابینکردووە، کە لەلایەن ستافی تایبەتمەندەوە لە زانکۆی کوردستان هەولێر، دەزگای روانگە، کونسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر،  IREX و کۆرەک تیلیکۆم پێشکەشکراوە، بەشداربووانی ئەم خولانە لە کۆتایی خولەکاندا بڕوانامەی بەشداربوونیان وەرگرت.