ژینگە

بەخشینی 1,500 داری ئۆکالیپتۆس بۆ پشتگیریکردنی دارستانەکانی موسڵ

Tuesday, July 19, 2022 12:06 PM

موسڵ، عێراق ( 20ی تەمووزی 2022)، دەزگای روانگە بە بەخشینی 1500 داری ئۆکالیپتۆس بە درێژی دوو مەتر بەشداری دەکات بۆ پشتگیریکردنی کەمپینی دووبارە نوێکردنەوەی دارستانەکانی موسڵ.

 

پاش ئەوەی ئاگرکەوتنەوەیەك تووشی دارستانەکانی موسڵ بوو و بووە هۆی لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری دارەکانی دارستانەکە، دەزگای روانگە بە بەخشینی 1500 داری ئۆکالیپتۆس بۆ یارمەتیدان لە دووبارە سەوز کردنەوەی دارستانەکان بەشداری کرد.

 

ئەم پشتگیرییە وەک بەردەوامی پڕۆژەی دارستانەکانی روانگە دادەنرێت کە لە بەهاری 2022دا پێنج هەزار نەمام لە دارستانەکانی موسڵ چێندران لە لایەن دەزگای روانگە.

 

 ئامانجی پرۆژەکە گەراندنەوەی ژیانە بۆ دارستانەکانی موسڵ و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و هاندانی چاکبوونەوەی ئابووری ناوخۆ لە رێگەی دابینکردنی کاری کورتخایەن بۆ ماوەی 50 رۆژ لە رێگەی پڕۆژەی پارە بەرامبەر کار، پرۆژەکە بریتی یە لە چاندنی 5000 داری ئوکالیپتوس لە رووبەری 24 دۆنم لە دارستانەکانی موسڵ وەك وەڵام و پشتیوانییەك بۆ ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2017 لە دارستانەکانی موسڵ.