پەروەردە و فێرکردن

کۆمەڵێک راهێنان بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەدەچێت

Monday, May 30, 2022 11:52 AM

هەولێر، هەرێمی کوردستان (20ی ئایاری 2022) - کۆمەڵێک راهێنانی جیاواز بۆ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دارایی دەکرێت و بە هاوبەشی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک بەشێک لە پرۆژەی پاڵپشتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدەدرێت.

 

پڕۆژەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و پلانی ستراتیژی داڕێژراوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بە هاوبەشی لەگەڵ یونیسێف ئەنجام دراوە لە ژێر ناونیشانی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر (GESP) 2019-2022.

پڕۆژەکە بە ئامانجی دابینکردنی پلانێکی پەروەردەیی جۆری لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدەدرێت. بە شێوەیەك کە پلانەکە بگونجێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەسەندنی ستراتیژی 4 (SDG 4) کە بریتییە لە: دڵنیابوون لە پەروەردەی کوالیتی گشتگیر و یەکسان و بەرزکردنەوەی دەرفەتی فێربوونی درێژخایەن بۆ هەمووان.

 

تا ئێستا سێ لە کۆی شەش راهێنان ئەنجام دراوە دەربارەی (پەیوەندی نووسراو، نووسینی پێشنیاری پڕۆژە، پەیوەندییەکان). لە ماوەی هەر راهێنانێکدا چەندین بابەتی جیاواز باسکرا بۆ بەرەوپێشبردنی زانیاری و توانای بەشداربووان و هەروەها چەندین چالاکی پراکتیکی ئەنجامدرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری کردن و کارکردن بە تیم لە نێوان ستافەکە ، هەروەها سێ راهێنانی دیکە ئەنجام دەدرێن دەربارەی بابەتەکانی (کۆکردنەوەی کۆمەک، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن، و بەڕێوەبردنی پرۆژە).

 

١٠ ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە راهێنانەکان بەشداری دەکەن کە پێک دێن لە ٦ نێر و ٤ مێ. ماوەی هەر راهێنانێك ٥ رۆژ دەخایەنێت.

 

رێزان محمد ئەمین - بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و یەکێک لە بەشداربووانی راهێنانەکان گوتی: "لە کۆی چوار هەفتە، سێ هەفتەمان تەواو کردووە، بەراستی زۆر شت فێربووین و زانیارییەکان زۆر کاریگەریان هەیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان وەکو سیستەمی پەروەردە و وەکو کەسایەتیمان، ئێمە وەکو بەشی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە کارەکانمان ئاسانتر بووە بە تایبەتی لە کاتی دانانی پلانی داهاتوو بۆ قوتابخانەکان بە پشت بەستن لەسەر ئەو زانیاریانەی لەم راهێنانە فێری بووین.'  

 

هەروەها، د. محمود باشقەلی - راوێژکار و راهێنەر لە کۆمپانیای Leaders’ Dream  و راهێنەری راهێنانی پەیوەندییەکان گوتی: ئەم راهێنانە کە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکان، تیشکی دەخستە سەر بابەتێکی زۆر گرنگ کە بەکارهێنانی توانای پەیوەندییەکان و گفتوگۆی راستەوخۆیە کە دوو لایەنی زۆر گرنگن لە کاتی بەدەستهێنانی کۆمەک بۆ بزنسەکان، هەر بابەتێک بە هەردوو شێوازی پراکتیکی و تیۆری پێشکەش کرا، هەروەها لە رووی بالانسی جێندەری رێژەی بەشداربووی مێ بەرز بوو.'

 

ئەم راهێنانە بەشێکە لە پڕۆژەی 'پاڵپشتی کردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی کەرتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر' کە لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ دەکرێت لە چوارچێوەی دیالۆگی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی لە ژێر 'بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراق لەڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە' کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێى مرۆییەوە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت.