کەسانی لێقەوماو

دەزگای روانگە خولی ڕاهێنان بۆ ستافی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر پێشکەشکرد

Wednesday, March 2, 2022 10:54 PM

هەولێر، کوردستان (2ی ئازاری 2022) – دەزگای روانگە چەند خولێکی ڕاهێنانی بۆ ستافی بێسەرپەرشتان لە هەولێر و کارمەندانی کۆمەڵایەتی وەک بەشێک لە پرۆژەی "تەنیانیت" پێشکەشکرد.

 

پرۆژەی "تەنیانیت" پێك دێت لە گەشەپێدانی بەرنامەی وێب بۆ بەڕێوەبردنی خانەی بێسەرپەرشتان بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی زانیاری منداڵە بێسەرپەرشتەکان ، رێکخستنی چالاکی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە، فۆرم و ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی کەیسەکان ، و پرۆگرامەکانی چاککردنەوە و پەروەردە. لەڕێگەی ئەو پرۆژەوە 15 فەرمانبەر دامەزراون و دوو خولی ڕاهێنانی تواناسازیش پێشکەشکراون لەسەر تەکنیکی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی خانەی بێسەرپەرشتان بەشێوەیەکی هاوچەرخ.

 

لە 2 تا 5ی ئازارەوە ڕاهێنان لەسەر ناساندنی پڕۆژەکە و جێبەجێکردنی بەرنامەکە بە تەواوی جێبەجێ کرا و تیشک خرایە سەر خستنەڕووی دۆخی خانەی بێسەرپەرشتان بە گشتی و پێشکەش کردنی پڕۆژەکە و ئامانجی سەرەکیەکەی ، هەروەها ڕوونکردنەوەی بەرنامەی وێبی تازە پەرەسەندوو و چالاک.

 

لەپرۆژەکەدا دووەمین ڕاهێنانی کارمەندانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو و باس لەپەروەردەی ئەرێنی و قۆناغەکانی منداڵی و تایبەتمەندی و پێداویستییەکان کرا ، پەروەردەی ئەرێنی و نەرێنی قوتابخانە، ڕاوێژ و ڕێنوێنی دەروونی (جۆر و پلان و چارەسەر)

لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا، سێ خولی ڕاهێنانی تر بۆ مامۆستایانی خانەکە،  بەخێوکەرانی منداڵ، و کارمەندانی خزمەتگوزاری پێشکەش کراوە.

 

پڕۆژەی "تەنیانیت" لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی وردی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر بۆ دەستنیشانکردنی کەلێن و پێداویستییەکانی بۆ  54 هەتیو (36 نێر و 18 مێ) لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 17 ساڵیدا دامەزراوە.