پەروەردە و فێرکردن

قوتابخانەی نێودەوڵەتی شوەیفات و دەزگای روانگە جانتا و کەلووپەلی خوێندن بەسەر قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی دابەش دەکەن

Thursday, February 24, 2022 7:51 PM

هەولێر – کوردستان (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢)، قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە جانتای قوتابخانە و کەلووپەلی بەسەر ٣٢٦ قوتابی قوتابخانەی ئەمین زەکی  بنەڕەتی  دابەشکرد.

 

ئامانجی چالاکییەکە بریتی بوو لە پشتگیریکردنی قوتابیانی قۆناغەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمی قوتابخانەی ئەمین زەکی بنەڕەتی  لە خوێندنیان و دڵ خۆشکردنییان لە رێگەی دابینکردنی جانتای نوێ و کەلووپەلی نوێی خوێندن وەكو دیاری.

 

کۆی گشتی ٣٢٦ جانتای قوتابخانە دابەشکران بەسەر قوتابیەکان، کە لە لایەن قوتابیانی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە دابینکرابوو.

 

تیمی دەزگای روانگە سەرپەرشتی پرۆسەی دابەشکردنی جانتاکانی کرد لە قوتابخانەی بنەڕەتی ئەمین زەکی، هەر جانتایەک کۆمەڵێك پێداویستی خوێدنی لەخۆ گرتبوو وەك تێنووس، پێنووس، راستە، و چەند کەلوپەلێکی دیکە،  جانتاکان بەسەر قوتابیانی قۆناغەکانی چوارەم، پێنجەم، و شەشەمی بنەڕەتی دابەشکران.

لە کۆی گشتی ٣٢٦ قوتابییەکە، ٥٢٪ ی قوتابییەکان لە رەگەزی مێ و٤٨٪ لە رەگەزی نێر بوون.