لاوان

زانکۆی کوردستان - هەولێر بە هاوبەشی دەزگای روانگە پێشانگەی 'بەهێزکردنی پێگەی گەنجان'ی ئەنجامدا

Monday, February 28, 2022 5:16 PM

هەولێر، کوردستان (٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢) – زانکۆی کوردستان - هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە، پێشانگەی 'بەهێزکردنی پێگەی گەنجان لە زانکۆی کوردستان – هەولێر' رێکخست، کە پێشانگەیەک بوو بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابیان و دەرچووانی زانکۆکە کە لە ئێستادا وەك کارسازی سەرکەوتوو خاوەن بزنسی خۆیانن.

 

 پێشانگەکە لەناو کامپی زانکۆ بەرێوەچوو بە مەبەستی پاڵپشتی كردنی ئەو بزنسانەی كە لە لایەن قوتابیان و دەرچووانی زانكۆی كوردستانەوە دامەزراون، هەروەها یارمەتیدانیانە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان. سەرباری ئەوە پێشانگەکە بووە مایەی درووستکرنی دەرفەتی بەنرخ بۆ قوتابیان و سەردانیکەران بۆ بەهێزکردنی بزنسەکانیان و هەروەها گوێبیستی چیرۆكی كارسازە سەركەوتووەكانی زانكۆی كوردستان هەولێڕ سەبارەت بە بیرۆكەی كارەكانیان، وانەكانی ژیانیان و ئەو ئیلهامەی لەماوەی خوێندنیان لە زانکۆی کوردستان – هەولێر بەدەستیانهێناوە.

 

٢٦ قوتابی و ١٧ دەرچووی کارساز بەشداربوون لەم پێشانگەیە، کە تێیدا هەر کارسازێك بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانییان پێشکەش کرد. ئەو کۆمپانیایانەی لە پێشانگەکە بەشداربوون لە چەندین  کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کار دەکەن بریتین لە بازاڕکردنی دیجیتاڵ و بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی دەنگ و برنجی باشی کوردی و کاربەرنامەی خانووبەرە و دارکاری دەستی و چنین و خشڵ و خشڵی کاغەزی دووبارە فرۆشراو لە نێو ئەوانی تردا


هەروەها دەزگای روانگە لەنێو پێشانگەکەدا شوێنێکی تایبەتی هەبوو بۆ نیشاندانی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی 'بیرۆکەکەم وەبەربهێنە'، کە دەستپێشخەرییەكە بۆ کۆمەك کردنی بزنس و بیرۆکەکان. بۆ بەیەک بەستنەوەی وەبەرهێنەران و خاوەن کار (لە سەکۆیەکی ئۆنلاین) بۆ ئەنجامدانی کۆبەخشین کە رێگەیەکە بۆ خەڵك و بزنسەکان بۆ بەدەستهێنانی کۆمەك بۆ پرۆژەکانیان.

 

ئەم پێشانگەیە لەلایەن زانکۆی کوردستان – هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای روانگە رێکخرا و لە لایەن کۆمپانیایFour Bridges Company لە هەولێر. هەروەها سپۆنسەری میدیایی سەرەکی ئەم پێشانگایە بریتیبوو لە تۆڕی میدیایی روداو.