پەروەردە و فێرکردن
پڕۆژەی کتێبی روانگە ٢٠٢٢ راگەیاندرا
رێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەزگاى روانگە لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەولێر پرۆژەی کتێبی روانگەی راگەیاند بۆ هاندانى نووسەران بۆ بەشداریكردن لە رێگەى نووسین. پڕۆژەكە كێبڕکێیەک سازدەكات لە نێوان نوسەران بۆ نووسینی کتێبی پەیوەست بە بابەتی تەکنەلۆجیا، کە لە کۆتایی پڕۆژەکەدا باشترین چوار کتێب هەڵدەبژێردرێن و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە چاپدەکرێن.
پڕۆژەکە ساڵانە لە لایەن دەزگای روانگەوە ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمساڵی پڕۆژەکە نووسەران هاندەدرێن کتێبەکانیان لە چوارچێوەی چوار بابەتی پەیوەست بە تەکنەلۆجیا پێشکەش بکەن. پڕۆژەکە پێشبڕکێیەك لەنێوان نووسەران دروست دەکات لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان. لەکۆتایی پڕۆژەکەدا، باشترین چوار کتێبی پێشکەشکراو هەڵدەبژێردرێت (٢ کتێب بە زمانی کوردی و ٢ کتێب بە زمانی عەرەبی) و لەسەر ئەرکی دەزگای روانگە دیزاین، چاپ و بڵاودەکرێنەوە.
چۆن کتێبە براوەکان هەڵدەبژێردرێن؟
پرۆژەکە ماوەی ١٢ مانگ بە نووسەران دەبەخشێت بۆ پێشکەش کردنی کتێبەکانیان. دواتر باشترین چوار کتێب لەلایەن دوو لێژنەی شارەزا بۆ هەر زمانێك هەڵدەبژێردرێن. لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبە کوردییەکان باشترین دوو کتێبی پێشکەش کراو هەڵدەبژێرێت. و لێژنەی هەڵسەنگاندنی کتێبە عەرەبییەکان بە هەمان شێوە باشترین ٢ کتێب هەڵدەبژێرێت. کتێبە براوەکان لە لایەن دەزگای روانگە دیزاین و چاپ دەکرێن و دواتر لە کتێبخانە و زانکۆ و قوتابخانەکانی سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە.
لەکۆتایی پڕۆژەکەدا رێورەسمی واژووکردنی کتێبەکان و خەڵاتکردنی نووسەرە براوەکان رێکدەخرێت.
بابەتی پڕۆژەکە :
کتێبە پێشکەشکراوەکان بۆ ئەمساڵی پڕۆژەکە دەبێت پەیوەست بن بە بابەتی تەکنەلۆجیا و لە چوارچێوەی یەکێك لەم چوار بابەتەی خوارەوە:
· تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (وەك سوود و زیانەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان)
· ئالوودەبوونی دیجیتاڵی (وەک کاریگەرییەکانی ئالوودەبوونی دیجیتاڵی لەسەر تاك و کۆمەڵگە)
· هەڕەشەی ئەلیکترۆنی
· یارییە ئەلیکترۆنییەکان (کاریگەری یاری ئەلیکترۆنی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی)
مەرجەکانی پێشکەش کردن:
بۆ نووسەر
· هەموو کەسێک مافی پێشکەش کردنی هەیە بێ جیاوازی تەمەن و نەتەوە.
· پێویستە نووسەر دانیشتووی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت
بۆ کتێب:
· ناوەڕۆکی کتێبەکە پەیوەست بێت بە یەکێك لە بابەتە ئاماژەپێکراوەکان لە سەرەوە.
· کتێبەکە پێشتر لە هیچ شوێنێك بڵاو نەکرابێتەوە .
· زمانی کتێبەکە کوردی یان عەرەبی بێت.
· ژمارەی وشەکان لە ١٥ هەزار وشە کەمتر نەبێت و لە ٣٠ هەزار وشە زیاتر نەبێت.
· کتێبەکە بە شێوازێکی ئەکادیمی بنوسرێت و ئەم خاڵانە لەخۆ بگرێتەوە ) ناونیشان، کورتە، پێرست، پێشەکی، ناوەرۆک، ئەنجام و پێشنیاز). تکایە تێمپلەیتی پێشنیارکراو دابەزێنە.
· پێویستە ئاماژە بە سەرچاوەی وەرگیراو بکرێت لە رێگەی پەراوێز و لیستی سەرچاوەکان.
· بەکارهێنانی راپرسی و لێکۆڵینەوە باشترە.
· کتێبیە ئەدەبییەکان وەك (شیعر و رۆمان و دراما) رەچاو ناکرێن.
· نووسەر دەتوانێت تەنها لە رێگەی یەك کتێب بەشداری بکات.
· کتێبەکە پێویستە بە شێوازی فایلی (وۆرد) بنێردرێت و بە بەکارهێنانی تێمپلەیتە ئامادەکراوەکە .
چۆنییەتی پێشکەشکردن
• کتێبەکە (بە فایلی وۆرد) بنێرە بۆ ناونیشانی ئەلیکترۆنی book@rwanga.org
• تکایە وێنەی هەردوو دیوی ناسنامەی کەسیت هاوپێچ بکە
• تکایە لە ناو ئیمەیڵەکە ئاماژە بە ژمارەی پەیوەندی کردن بکە
• بابەتی ئیمەیڵەکە پێویستە ناوی کتێب و ناوی نووسەرەکەی تێدا بنوسرێت
• دوا رێکەوتی پێشکەشکردن ٣١/١/٢٠٢٣
• هەر کتێبێێكی پێشکەشکراو کە لەگەڵ پێوەرەکانی پێشکەشکردنی ئەمساڵ نەگونجێت رەچاو ناکرێت
• بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە 07502960222 بکەن یان لەرێگەی ئیمەیڵی Book@rwanga.org