پەروەردە و فێرکردن
دەزگای روانگە سەرکەوتووانی قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی بیرکاری رادەگەیەنێت
بەرواری ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێی بیرکاری راگەیاند، کە تێیدا ٦٠ قوتابی پۆلی ١٠ی زانستی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم.
بەرواری ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'پێشبڕکێی بیرکاری' یەکەم قۆناغی پێشبڕکێیەکەی ئەنجامدا کە تێیدا ٦١٤ قوتابی بەشداربوون بە نوێنەرایەتی ٦١٤ قوتابخانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەدەست هێنانی پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم. لە دوای تاقیکردنەوەکە، کە لە ٤٠ پرسیار پێکهاتبوو، ٦٠ قوتابی سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم.پێشبڕکێیەکە لەسەر ئاستی ٦ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە پێکدێن لە ١١ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر، ١٢ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، ١٠ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆك، ٣ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووك و، بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەدەی هەڵەبجە. لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەك، ١٠ قوتابی سەرکەوتن و پێشبڕکێ دەکەن لە قۆناغی وەەم.
پيشبڕکێی بیرکاری چوار قۆناغ لە خۆ دەگرێت:
تەنیا ٦٠ قوتابی گەیشتوونەتە قۆناغی دووەم و لە پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. قوتابییەکان بریتیبوون لە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووك:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە:
بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی پێشبڕکێیەکە و هاندانی قوتابیان بە بابەتی بیرکاری، براوەکان خەڵآت دەکرێن. براوەی یەکەم بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت و گەشتێکی زانستی دەکات بۆ وڵآتێکی دیکە، هەروەها قوتابخانەکەی بڕی ٢ هەزار دۆلاری پێدەدرێت. پلەی دووەم بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری پێدەدرێت و بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلار دەبەخشرێتە قوتابخانەکە. براوەی سێیەم بڕی هەزار و ٢٥٠ دۆلاری پێدەدرێت و هەزار و ٢٥٠ دۆلار دەبەخشرێتە قوتابخانەکەی. هەروەها، پێشبڕکێی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەزگای روانگە بە هاوکاری (وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان) و سپۆنسەری کۆمپانیای (ئەلحەیان پێپسی) ئەنجامیدەدات.