ژینگە
دەزگای روانگە ٥١٦ حەوزی ئاوی خواردنەوە پاك دەکاتەوە
لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە بە پشتگیری دارایی رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی ٥١٦ حەوزی ئاوی لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان پاککردەوە و هەلی کاری بۆ زیاتر لە ٩٥٥ کەس رەخساند.
پڕۆژەکە بۆ ٢ ئامانجی سەرەکی ئەنجامدرا، یەکەمیان پاکردنەوەی ٥١٦ حەوزی ئاوی خواردنەوە لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان، دووەمیان بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ زیاتر لە ٩٥٥ کەس، دەزگای روانگە رەچاوی هاوسەنگی رەگەزی دەکات لە چالاکی و پڕۆژەکانیدا، لەگەڵ قورسی سروشتی پڕۆژەکە و کلتوری کۆمەڵایەتی، بەشداریکردنی ژنان و کچان لە پرۆژەکەدا لە ٢٠٪ بوو، هەروەها کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێژەی ١٠٪ بەشداریان کرد.
جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکە دابەش دەبوو بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی یەکەم قهزاكانى (مێرگهسۆر, سۆران, رواندز, چۆمان ) دەگرتەوە، و قۆناغی دوەەم قهزاكانى (شهقلاوه, كۆیه, مهخمور ) دەگرتەوە بە بهگشت ناحیهو گوندهكانی دەورووبەریان. خزمەتگوزاییەکانی پڕۆژەکە پێشکەشی دەکرد بریتى بوو لهخاوێن كردنهوهو چاككردنهوهى حهوزى ئاوى خواردنهوه بۆ زیاتر له ٥١٦ حهوزى كۆنكریتى و ستیلى به قهبارهى جۆراوجۆر له(٣*٤*٢) بۆ (٣*٦٣*٣٤) سم , وه چاككردنهوهى دهرگا شكاوهكان , دروست كردنى دهرگاى ئاسن , بۆیاغ كردنهوهى دیوارى دهرهوهى حهوزهكان ,خاوێن كردنهوهى سهرچاوهى ئاوهكان , لهگهڵ خاوێن كردنهوهى چواردهورى حهوزهكان.
پڕۆژەکە لە لایەن رێکخراوی GIZی ئەڵمانی پشتگیری دارایی کرا و لە لایەن دەزگای روانگە جێبەجێ کرا و ٦ مانگی خایاند، زیاتر لە ٩٥٥ کرێکار کە لە پڕۆژەکەدا کاریان دەکرد بە شێوەیەکی راستەوخۆ سوودمەندبوون و زیاتر لە ٨٤٠,٠٠٠ کەس لە دانیشووانی ٧ ناوچەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پڕۆژەکە سوودمەندبوون.
داتای پڕۆژەکە بەم شێوەیە بوو:
*قەزای سۆران (سۆران، سیدەکان)
ژمارەی حەوزەکان: ١٤٦
ژمارەی کرێکار: ٢٢٥
ژمارەی سوومەندبوو: ٢٢٠٠٠٠
*قەزای رەواندز
ژمارەی حەوزەکان: ٦
ژمارەی کرێکار: ٢٥
ژمارەی سوومەندبوو: ٣٠٠٠٠
*قەزای چۆمان (چۆمان، قەسرێ و گەڵاڵە، سیمیلان)
ژمارەی حەوزەکان: ٦٩
ژمارەی کرێکار: ١٢٥
ژمارەی سوومەندبوو: ٣٥٠٠٠
*قەزای مێرگەسۆر (مێرگەسۆر، بارزان)
ژمارەی حەوزەکان: ١١٥
ژمارەی کرێکار: ١٧٥
ژمارەی سوومەندبوو: ٦٠٠٠٠
*شارۆچكەی شەقڵاوە (شەقڵاوە، کۆڕێ، بالیسان، هەریر، باسڕمە)
ژمارەی حەوزەکان: ١٣٣
ژمارەی کرێکار: ٢٧٥
ژمارەی سوومەندبوو: ١٨٠٠٠٠
*قەزای مەخموور
ژمارەی حەوزەکان: ٢٠
ژمارەی کرێکار: ٥٠
ژمارەی سوومەندبوو: ٢٠٠٠٠٠
*قەزای کۆیە
ژمارەی حەوزەکان: ٢٧
ژمارەی کرێکار: ٥٠
ژمارەی سوومەندبوو: ١١٥٠٠٠