کەسانی لێقەوماو
دەزگای روانگە هاوکاری بەسەر کەمپەکاندا دابەشدەکات
لە بەرواری ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دابینکردنی سەبەتەی خۆراك، هەڵمەتێکی دیکەی دەستپێکرد بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ٥،٦٥٣ خانەوادە کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
پڕۆژەکە سەبەتەی خۆراکی ٥ کەمپ لە سەرتانسەری هەرێمی کوردستان دابین دەکات، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك. هەروەها پڕۆژەکە بە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) ئەنجام دەدرێت.
بودجەی سەبەتەی خۆراکی ٣,١٥٠ خانەوادە لە لایەن دەزگای روانگە دابینکراوە، هەروەها بودجەی سەبەتەی خۆراکی ٢,٤٩٨ خانەوادەی دیکە لە لایەن کۆمپانیای الحیاة پێپسی دابینکراوە. کۆی گشتی ٦٥٣,٥ خانەوادەی پەنابەر سوودمەن دەبن.
هەر سەبەتەیەکی خۆراکی لە ٣٠ دۆلار تاوەکو ٨٠ دۆلار بابەتی خۆراکی لە خۆ دەگرێت کە پێکدێن لە بابەتە خۆراکییە سەرەکییەکانی( برنج، شەکر، چا، رۆن، ئاوی تەماتە، نۆك، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، شیر، خوێ، زاهی قاپشوشتن (شامپۆی قاپشۆرین) ، ئارد، سابوون، دیتۆل و پاککەرەوە. و بە پێی پێداویستی کەمپەکان گۆرانکاری لە بابەتە خۆراکییەکان دەکرێت.
بە گوێرەی نوێترین سەرژمێری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) ،کە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ئەنجامادراوە: ٢٨٨ هەزار و ٨٠٥ پەنابەر لە سەرتانسەری عێراق هەن. کە ٢٤٧ هەزار و ٤٤٠ پەنابەری سورین (رۆژئاوا)، و ٪٩٩ ئەو ژمارەیەش لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن.
هاوکات، دەزگای روانگە پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکی دوومانگی بۆ ٥ هەزار خانەوادە دابینکرد کە پێویستیان بە هاوکاریبوو.