کەسانی لێقەوماو
دەزگای روانگە سەبەتەی خۆراك دابین دەکات
لەڕێکهوتی ١١ی نیسانی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە هەڵمەتێکی بهرفراوانی دەستپێکرد بۆ دابینکردنی خۆراك بۆ ئەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە.
هەڵمەتەکە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری به زۆرترین ژمارەی ئهو خێزانانهیه کە لەم بارودۆخەدا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ و وەستانی کاری رۆژانەی خەڵك لە هەرێمی کوردستان ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
هەڵمەتەکە لە سەرتاسەی هەرێمی کورستان، لەپارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت و شار و شارۆچکه وگوندەکانی سەر بەم چوار پارێزگایەش لە خۆ دەگرێت.
به گشتی، زیاتر لە پێنج هەزار سەبەتەی خۆراك لە سەرتاسەری هەرێمی کورستان دابەش دەکرێن، کە هەر سەبەتەیەك بەشی زیاتر لەدوو مانگی خێزانێکی پێنج کەسی دەکات و ١٧ بابەتی خۆراكی تێدایه کە بریتین لە:برنج, ساوار، شەکر، چا، رۆن، دۆشاوی تەماتە، نۆك، فاسۆلیا، نیسك، شیر، خوێ، شامپۆی قاپشۆرین، سابون، ئارد، دیتۆڵ وپاککەرەوە، دەستکێش ودەمامك.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە رێکهوتی ١١ینیسان لە شارهدێی دارهتووی سهر به پارێزگای هەولێر، شارهدێی بازیان سەر بەپارێزگای سلێمانی، شارۆچکهی زاخۆ له پارێزگای دهۆک و سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد.
ئهم ههڵمهته بەردەوام دەبێت تاوەکو سەنتەروسنووری هەر چوار پارێزگاکه دەگرێتەوە.