کەسانی لێقەوماو

دابەشکردنی خۆراك بەسەر تیمی ئاسایش وتیمە تەندروستیەکان

Sunday, March 15, 2020 5:40 PM


لە بەرواری ١٥ی مانگی مارسی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە خواردنی بەسەر تیمەکانی ئاسایش و تەندرووستی لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك دابەش کرد. 


لەگەڵ راگەیاندنی  قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی هاوکاریکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دژی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك .دەزگای روانگە خواردنی بەسەر تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس دابەشکرد کە رۆژانە بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەکە لەسەر شەقامەکان دەمانەوە. هەروەها خواردن بەسەر تیمی تەندروستی نەخۆشخانەکان دابەشکرا.

چالاکییە لە رۆژی یەکشەممە، ١٥ی مارسی ٢٠١٩ لە پارێزگای هەولێر بە پشتگیری بەرگەر کینگ و کۆمپانیای الحیات پێپسی دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەردەوام بوو و خواردن بۆ ٣،٣٠٠ کارمەند ئامادە کرا. هەروەها بۆ رۆژی دواتر هەڵمەتەکە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆك دەستی پێکرد و خواردن بەسەر ١٠٠٠ کارمەند لە سلێمانی و ١٠٠٠ کارمەند لە دهۆك دابەشکرا.

هەروەها دەزگای روانگە بۆ پشتگیری کردنی زیاتر لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ، هەڵمەتی #لەماڵەوە_بمێننەوە ی لە تۆڕە کۆمەڵایاتییەکان راگەیاند، هەڵمەتەکە چەند چالاکییەکی لە خۆی دەگرت بۆ گەنجان وەکو بڵاوکردنەوەی رێنمایی پێویست بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسەکە و بڵاوکردنەوەی وانەی ئۆنڵاین بۆ قوتابیان و چەندین چالاکی سوودبەخشی دیکە.  شایەنی باسە لە چالاکییەکی دیکە و لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەت سەبەتەی خۆراکی تایبەت بۆ زیاتر لە ٥٠ خێزان دابینکرا.