ژینگە
دەزگای روانگە هەڵمەتی پاکڕاگرتنی کوردستان ئەنجامدەدات
بەبۆنەی وەرزی بەهار و بۆنەکانی نەورۆز، رۆژانی هەینی هاونیشتیمانییەکی زۆر سەردانی سەیرانگاکان دەکەن. هەروەها دوای گەڕانەوەی هاووڵاتیان
بەشێکی زۆر لە پاشماوە و زبڵ لە سەیرانگاکان کەڵەکە دەبن.
بەرواری ٧ ی نیسانی ٢٠١٧ بە مەبەستی هۆشیاریدان و هاندانی هاوڵاتیان بۆ پاکترڕاگرتنی سەیرانگاکانی سنوری شاری هەولێر، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی گروپێکی خۆبەخش هەڵمەتێکی خۆبەخشی ئەنجامدا
بۆ پاککرتدنەوەی سەیرانگاکان.
هەڵمەتەکە ئامانجی پاککردنەوەی سەیرانگاکان بوو لە پاشماوە و زبڵی هاوونیشتیمانیان. ئاری عەلادیین رێکەخەری هەڵمەتەکە لە دەزگای روانگە گوتی " ژینگەیەکی باش و پاک، گاریگەی لەسەر
شێوازی ژیانی هاوونشتیمانیان هەیە و پاککراگرتنی شوێنەکان نمونەیەکی جوان و شانازییەکی نیشتیمانییە. ئەمڕۆ کەلو پەلی پێویستمان لەگەڵ خۆمان هێناوە بۆ خۆبەخشەکان و هەروەها ژمارەیەکی
زۆر کیسی نایلۆنمان لەگەڵ خۆماندا هێناون بۆ ئەوکەسانەی لە سەیرانگاکانن تاوەکو دوای رۆیشتنیان لە سەیرانگاکان زبڵ و خاشاکی دوای خۆیان کۆبکەنەوە".
جیا لە بەشداری چەندین کارمەندی دەزگای روانگە، گواستنەوە و کەلو پەلی پێویستی وەکو دەستکێش، دەمامک و کیسی نایلۆن لەلایەن دەزگای روانگەوە دابینکران بۆ خۆبەخشان.
ساڤانە هەڵگوردی تەمەن ١٦ ساڵ یەکێک بوو لەوخۆبەخشانە و گوتی " کۆمەڵگە سودێکی زۆری بەمن گەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە منیش سوود بەکۆمەڵگە بگەیەنم لەرێگەی
کاری خۆبەخشی. هەروەها دەمەوێت ببمە نمونەیەکی سەرکەوتوو بۆ هاوتەمەنەکانی خۆم تاوەکو ئەوانیش کاری خۆبەخشی بکەن. "
لاژە کوردە کە خۆبەخشەکانی کۆکردبووەوە بۆ هەڵمەتەکە باسی لەوەکرد هۆشیاری پاکڕاگرتنی ژینگە زۆر گرنگە. هەروەها گوتی " پاکڕاگرتنی ژینگە زۆرگرنگە و
پێویستە هاونیشتیمانیان هاوکاربن لە پاراستنی''.
هەڵمەتەکە کاتژمێر 10ی بەیانی دەستیپێکر تاوەکو کاتژمێر3ی دوای نیوەڕۆ بەردەوامبوو، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەکی زۆر کیسی نایلۆن بەسەر هاوونیشتیمانیاندا دابەشکران و زیاتر
لە 200 کیسی زبڵ و خاشاک کۆکرانەوە.