خهڵاتەکانی روانگە
داهێنانی زانستی
· پێشوازی لە هەر کارێکی نوێ و داهێنانێکی زانستی دەکەین و لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکرێت.
· بەرهەمەکە دەبێت یەکەمین جار بێت بەشداری پیشبرکێی پێکرابێت و بەرهەمی نوێی ساڵی ٢٠٢٤بێت.
· بەشداربوو دەتوانێت تەنها بە یەک بەرهەم بەشداری بکات.
· بەشداربوو دەبێت کورتە باسێک دەربارەی داهێنانەکە پێشکەش بکات لە رێگای فایلێکی وۆرد، هەروەها دەبێت کورتە ڤیدیۆیەک تۆمار بکات تێدا چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکەی روونبکات.
· بەرهەمەکە دەبێت بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە یاخود بۆ یەکێک لەو دازگاو لایەنانەی کەوا بە هەماهەنگی کار لەگەڵ دەزگای روانگە دەکەن .